. . . .


12 Feb 2011

بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەیەکى بەرین لەسەر تێپەڕین لە کۆمارى ئیسلام?


رۆژى هەینى 11ى فێوریەى 2011 لە پاریس و لە یەکێک لە ساڵۆنەکانى ئاژێکا کۆبوونەوەیەکى بەرین لەسەر مەسەلەى تێپەڕین لە کۆمارى ئیسلامى بەرەو کۆمەڵگایەکى لائیک بە بەشدارى ژمارەیەکى بەرچاو لە کەسایەتى و حیزب و رێکخراوە کورد و ئێرانییەکان بەڕێوەچوو و چەند کەسایەتی و چالاکى سیاسى وتاریان پێشکەش کرد.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 7ى دوانیوەڕۆ بە کاتى پاریس دەستى پێکرد و سەرەتا بەڕێوەبەرى کۆبوونەوەکە وێڕاى باس باسکردن لە بابەت و مەبەستەکانى کۆبوونەوەکە ئاماژەى بە دوو هەواڵى خۆش و ناخۆش کرد. هەواڵى خۆش بریتى بوو لە هەواڵى دەست لەکارکێشانەوە و رۆیشتنى دیکتاتۆرى میسر، حوسنى موبارەک و هەواڵە ناخۆشەکە بریتى بوو لە هەواڵى کۆچى دوایى خەباتکار و سیاسەتوانى لەمێژینەى کورد مامۆستان شێخ عیزەدینى حوسێنى و وێڕاى بەداخبوونى خۆى کۆبوونەوەکەى بە دەقیقەیەک بآ دەنگى بەو بۆنەوە دەست پێکرد.
دواتر چەند کەس کە پێشتر وتاریان بەو بۆنەوە ئامادە کردبوو وتارەکانى خۆیان پێشکەش کرد کە بریتى بوون لە هیدایەت مەتین دەفتەرى، ئەبولحەسەن بەنى سەدر، پەرویز نەویدى، حەسەن تالبى و فەرهەنگ قاسمى.
هەرکام لە وتاردەرانى کۆبوونەوەکە لە روانگەى خۆیانەوە ئاماژەیان بە گۆشەیەک لە کێشە و گرفتى دێموکراسیخوازى و رەوتى هەنگاونان بەرەو قانونمەندبوون و هەنگاونان بەرەو لائیسیتە و دیموکراسى کرد و بە لێکدانەوەى لایەنە جیاجیاکانى بەشدار لە رەوتى تێپەڕین لە کۆمارى ئیسلامى و رۆیشتن بەرەو کۆمەڵگایەکى دێموکراتیک و لائیک قسەیان لە پێداویستییەکانى ئەم پرۆسەیە کرد.
لە درێژەى کۆبوونەوەکەدا کات درا بە بەشداربووانى کۆبوونەوەکە کە هەرکام راو بۆچوونى خۆى لەسەر قسەکانى وتاردەران و پرسیارەکانى لەم پێوەندییەدا بخاتە ڕوو.
پێویستە بگوترآ کە هەیئەتێک لە لایەن حیزبى دێموکراتى کوردستانەوە بەشدارى ئەم کۆبوونەوە بوو کە پێکهاتبوو لە کاک کاوە ئاهەنگەرى بەرپرسى پێوەندییە ئێرانییەکانى کۆمیتەى دەرەوەى وڵاتى حیزب و، مەسعود رەواندوست و ئارەش زەمانى و عەلى شاکرى لە لایەن کۆمیتەى فەرانسەى حیزبى دێموکراتى کوردستان.
لە کاتى دەربڕینى راوبۆچوونى بەشداربووان‌دا کاک کاوە ئاهەنگەرى وێڕاى باس کردن لە دوو حاڵەتى ئیدئالیستى و تەکامولیى پرۆسەى بەرەو دێموکراتیزەبوون و تێپەڕین لە کۆمارى ئیسلامى رەخنەى لە نەبوونى هەماهەنگى و رێککەوتنێک لە نێو لایەنەکانى ئەو پرۆسەیە کە هێزەکانى ئۆپۆزیسیۆن بن گرت و بۆ وێنە باسى لە کۆبوونەوەى واشنگتن کرد کە تێدا تەنانەت نوێنەرێک لە نەتەوەى کورد بە حەشیمەتى 10 میلیۆن کەسى وەک یەکێک لە ئەکتەرە گرینگ و چالاکەکانى ئەم مەیدانە بانگ نەکرابوو و ئەوەى بە ئیراد لە پرۆسەکەدا زانى و پێی لەسەر پێویستیى شەریک کردن و بەشدار کردنى هەموو نەتەوە و کەمایەتییەکانى نێو ئێران لە پرۆسەى بنیاتنانەوەى ئێرانى داهاتوودا کرد.
پێویستە بگوترآ کە هەیئەتى حیزبى دیموکراتى کوردستان لە پەراوێزى کۆبوونەوەکەدا چاوى بە چەندین کەسایەتى وچالاکى سیاسیى کورد و ئێرانى کەوت.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 848 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact