. . . .


6 Feb 2011

خۆپیشاندانی دهەی بەرەنگاری دژ بە ئیعدام لە شاری ئالبۆرگ بەڕێوە چوو


ناوەندی هەواڵ – دانمارک: له‌سه‌ر بانگهیشتنی کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان و بە مەبەستی ولام دانه‌وه به‌ بانگەوازی دەهه‌ی به‌رنگاربوونه‌وه دژ به‌ ئیعدام له‌ لایه‌ن دەفته‌ری سیاسی، له‌ دریژەی ئه‌و خوپیشاندانه‌ی که‌ دژ به‌ ئیعدامی تیکۆشه‌رانی کۆرد به‌ ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئیران که‌ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌ریۆه دەچن. کاتژمێر ١١ی پێشنیوەرۆی رۆژی 5ی فیۆریه‌ی 2011 به‌ به‌شداریی زۆربه‌ی هیزه کۆردستانیه‌کان و نیشتمانپه‌رورانی کۆردو ئیرانییه‌کانی دانیشتوو له‌ یۆله‌ند، خوپیشاندانێک له‌ ناوەندی شاری ئالبۆرگ له‌ وڵاتی دانمارک به‌ریۆه چوو.
له‌م خوپیشاندانه‌ دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان به بەرزکردنەوەی‌ ئاڵای پیرۆزی کۆردستان و وینه‌ی شه‌هیدان و چالاکانی سیاسی و مه‌دەنی که‌ له‌ چاڵه‌ ر‌ەشه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا ئیعدام کراون، بەشدارییان کرد. لەو خۆپیشاندانە دا هه‌روه‌ها هێمای سیداره بۆ زیاتر نیشاندانی ماهییه‌تی رژیم و راکیشانی سه‌رنجی خه‌لک نیشان درا، که‌ بوو به‌ هۆی پرسیاری رێبواران له‌ به‌شداربووانی خوپیشاندانه‌که‌. پیۆیست به‌ گووتنه‌ که‌ ناوه روکی بانگه‌وازه‌که‌ی ده فته‌ری سیاسیی به‌ زمانی دانمارکی که‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبه‌وه ئاماده کرابوو به‌ نیۆ رێبوارانی دانمارکی دا بڵاوکرایه‌وه.
‌ له‌و خوپیشاندان و کوبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌‌دا ژماره‌یکی به‌رچاو له‌ کوردانی باشوری کۆردستان به‌شداریان بوو. هەروەها ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ش په‌یامی خویان دژ به‌ سیاسه‌تی کۆشتن و سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی خۆینده‌وه:
1 حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان.
2 سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کۆردستانی ئیران
3 ریکخراوی خه‌باتی شۆرشگێری کۆردستان
4 چاودیری کۆردو ساید.
5 کۆمه‌له‌ی پیشمه‌رگه‌ دیرینه‌کانی کۆردستان
6 کۆمه‌له‌ی زانسته‌ ته‌ندروستیه‌کانی کۆردی/ دانمارکی
7 کۆمه‌له‌ی پشتیوانی که‌رکوک
alborg_xopishandn.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 983 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact