. . . .


5 Feb 2011

‌دژی سزای ئێعدام لە ئێران، خۆپیشاندان لە شاری پاریس بەڕێوە چوو


ناوەندی هەواڵ - فەرانسە: رۆژی شه‌ممه‌ 16ی رێبه‌ندانی 89 (5ی فێوریه‌ی 2011) له‌سه‌ر بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له‌ زیندانییه‌ سیاسییه‌کان له‌ شاری پاریس خۆپێشاندانێک له‌ مه‌یدانی سه‌ن میشێلی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپێشاندانه‌که‌ کاتژمێر 4ی دوانیوه‌ڕۆ به‌ کاتی پاریس و به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ کورد و ئێرانییه‌کانی دانیشتووی پاریس ده‌ستی پێکرد.
له‌ خۆپێشاندانه‌که‌دا ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ هه‌ڵگرتنی ئارمی حیزب و چه‌ند پۆستێرێک له‌ په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسی له‌مه‌ڕ دیاریکردنی ده‌یه‌ی به‌ناو فه‌جر به‌ ده‌یه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام به‌شدارییان کرد.
له‌ ماوه‌ی خۆپێشاندانه‌که‌دا به‌شداربووان به‌ دانی دروشم به‌ زمانی فه‌رانسه‌یی کۆماری ئیسلامی و سیاسه‌تی سه‌رکوت و ئێعدامی ئازادیخوازانیان مه‌حکووم کرد و خوازیاری ئازادیی زیندانیانی سیاسی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران بوون.
خۆپێشاندانه‌که‌ کاتژمێر 6ی دوانیوه‌ڕۆ کۆتایی پێ‌هات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 985 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact