. . . .


4 Feb 2011

لە ئەمریکا ٦٥مين سالروژي دامه‌زراني كوماري كوردستان رێز گیرا


ئيوارەی روژي يەكشەممه ريكەوتي ٢٣ ژانويەی ٢٠١١ له شاري نەشويل لە ئەيالەتي تنسي ئەمريكا رێورەسميكي به شكۆ به بۆنەي ٢ي ريبه ندان، شەست و پێنجەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان له لايان كوميتەی حیزبی دێموكراتی كوردستان لەم شاره بەريوەچوو.
ريورەسمەكه بە بەشداریی سه دان كەس له ئەندامان و دۆستان لايەنگراني حیزبی دێموكراتی كوردستان و هەروەها كوردانيكي زۆري پارچەكاني ديكەي كوردوستان و ژمارەیەک ميواني ئيراني و ئەمريكايي و نوێنەرانی كوميتەی حیزب و ريكخراوه سياسيەكاني كوردستان و بنكه كومەڵايەتيەكان بەڕێوە چوو.
مەراسمەكه سەرەتا به سرودي نەتەوايەتیی ئەي رەقيب له لايان کۆڕی لاواني كوميتەي نەشويلي حیزب دەستي پێكردو پاشان ئامادەبوان بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەقیقەیەک بە بێدەنگی راوەستان.

پاشان له لايان كاك حەسەن نازي بەريوەبەري بەرنامه به خێرهاتني گه رمي ميوانان كرا و سپاسي كردن بو به شداري بەرچاو و رێزگرتنيان له م روژه پيرۆزە. دواتر پەيامي كوميته ي حیزبی دیموكراتی كوردستان كه بەم بۆنەوه ئاماده كرابو له لايان كاك حسين محمدي بەرپرسي كوميته به دو زماني كوردي و فارسي پيشكيش به
بەشدارن كرا.
كاك حسين لە پەیامەکەی دا به وردي تيشكي خسته سەر گرينگي ئەم روژه وەک یادەوەریەکی گەورە و نەتەوەیی هەموو گەلي کورد. دواتريش كاك يوسف مولودي پارچه شعريكي به م بۆنه پيروزه پيشكيش به بەشداراني مەراسيمەكه كرد.
له بڕگەيەكي ديكەي بەرنامەكه دا كوميته ي حیزب و لايەنه سياسيەكان و بنكه كومەڵايەتیەكان به خويندنەوەي پەيام و بروسكە، پيرۆزبایی خۆيان بەم بۆنەوە دەربڕی کە بریتی بوون لە:
په يامي كوميته ي پارتي دیموكراتي كوردستان،
كەرتي ريكخستني يەكیەتيی نيشتيماني كوردستان
ئەنجومەني بزوتنەوەي گۆڕان
بنكەي ئسلاميی سەنتەري صلاح الدين
بروسكه ي پيرۆزبایي له لايان كوميته ي پيشمه رگه ديرينه كان .
دوا بەشي رێورەسمەکە بە گۆڕانی هونەرمەند محەممەد ئەمجەی و شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران رازایەوە کە تا نیوەی شەوی خایاند.
وێنە هەواڵی ئەو رێورەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1229 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact