. . . .


1 Feb 2011

کۆمیته‌ی پارلمانی بریتانیا بۆ ئازادی ئێران وەڵامی حیزبی دێموکراتی ??


ناوەندی هەواڵ - بریتانیا: هه‌روه‌ك ئاگادارن له‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ هه‌وڵه‌كان بۆ كاندیداكردنی‌ چالاكی‌ مه‌ده‌نیی كورد و بەرپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند بۆ خه‌ڵاتی‌ ئاشتی‌ نۆبێل ده‌ستی‌ پێ‌ كردوه‌. حیزبی دێموکراتی کوردستانیش بەرێگا دیپلۆماتیکەکانی خۆی هەوڵی داوە ئەم پرسە بۆ ناوەندە جیهانیەکان بەرز بکاتەوە بە مەبەستی کۆکردنەوەی هەرچی زیاتری پشتیوانیی نێونەتەوەیی لەو هەنگاوەی چالاکانی مەدەنیی کورد.
لەم بارەوە بەرێز کاک خالیدی عەزیزی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان چەندین نامەی بۆ پەرلەمان و کۆمیسیۆنە ئەوروپایەکان نارد و داوای هاوکاری لێ کردن کە بە خۆشیەوە زۆربەی هەوڵەکان ئاکامی ئەرێنیان بە دواوە بووە.
لەم بارەوەو بە دوای وڵامی لۆرد ئیڤبێری، بەڕێز "لۆرد کۆربیت" سه‌رۆکی کۆمیته‌ی پارلمانی بریتانیا بۆ ئازادیی ئێران وەلامی نامەکەی بەرێز عەزیزی دایەوە. کۆربیت لە وڵامەکەی دا رایگەیاندووە "هەموو توانای خۆم بۆ ئەم پرسە گرینگە دەخەمە گەڕ و هەوڵ دەدەم ئەم پرسە لە ئۆرگانە بریاردەرەکانی پەرلەمانی بەریتانیا دا بوروژێنم و هەوڵە دیپلۆماسیەکانم لەو بارەوە دەخەمە گەڕ".
لە درێژەی نامەکەشدا لۆرد کۆربیت دەلێ: "به‌ ئه‌ركی‌ خۆمی‌ ده‌زانم له‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ كاندیداتۆریی محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌نددا له‌ لایه‌ك هه‌م پشتیوانی‌ خۆم‌ بۆ هه‌وڵه‌كان رابگه‌یه‌نم و هه‌م ئاماده‌بوونی‌ خۆم‌ بۆ زیاتر هاوكاری‌ كردنی‌ ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ رادەگەیەنم"‌.
بەرێز مەولود سوارە نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا رایگەیاند کە پەرلەمانتارانی بەریتانیا و ئۆرگانە حوکمی و مەدەنیەکانی بەریتانیا داواکارییەکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان بە هێند وەرگرتووە و بەردەوام پشتیوانی خۆیان بۆ ئەم داوایە رادەگەیەنن و دوپاتی دەکەنەوە کە بەرێز کەبوودوەند نەک شایانی کاندید کردنە بەڵکو پێویستە وەک کەسی یەکەمی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دەست نیشان بکرێ.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2845 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact