. . . .


31 Jan 2011

کۆنفرانسی پارته‌ کوردستانیه‌کان له‌ بەریتانیا ساڵرۆژی دامەزران?


ناوەندی هەواڵ - بریتانیا: ئێوارەی رۆژی یەک شەممە، ٣٠ /١/٢٠١١ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا، لەلایەن کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لە بەریتانیا ، یادی ٦٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری لەندەن کرایەوە.
لە سەرەتای رێوورەسمەکە بەرێز فەریدون مەعروفی ئەندامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەریتانیا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و خۆشحالی خۆی دەربڕی بۆ ئامادەبوونی کوردستانیانی بەریتانیا کە بەشداری ئەم رێورەسمە بوون.
رێوورەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و هەروەها دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری کورستان دەستی پێ کرد.
دواتر کاک "احسان قادر" ووتەبێژی کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لە بەریتانیا بەم بۆنەیەوە وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد. کاک احسان لە وتارەکەی دا وێرای پێرۆزبایی لە ٦٥ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، دوپاتی کردەوە کە دەبێ ئێمە شانازی بەم کۆمارە بکەین و هیوای خواست کە کۆماری کوردستان ببێتە نموونەیەک بۆ پێکەوە ژیان و تەبایی میللەتی کورد.
هەروەها لە درێژەی بەرنامەکاندا خوێندنەوەی چەند پەخشان و شیعر بوو لە کۆتایی ڕێورەسمەکەشدا بە دەنگی هونەرمەند شۆرش ئیبراهیمی گۆرانی بێژ و ئازاد ئیبراهیمی بە ئۆرگ بەرنامەکەیان رازاندوە .
شایانی باسکردنە کە لەلایەن کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لە بەریتانیا، خواردن ئامادەکرابوو بۆ بەشدارانی رێورەسمەکە.
کۆنفرانسی پارتە کوردستانیەکان لە بەریتانیا ماوەیەکە دامەزراوە و پێکهاتووە لە ١٦ پارتی کوردستانی لە بەریتانیا و تائێستا چەند چالاکیان پێکەوە ئەنجام داوە، پارتە بەشدارەکان بریتین لە:

1) پارتی دێموکراتی کوردستان
2) یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان
3) حیزبی دێموکراتی کوردستان
4) پارتی یه‌کیه‌تی کوردی سوریه‌
5) پارتی سۆسیالیستی کوردستان
6) پارتی یه‌کیه‌تی دێموکراتی کوردی سوریه‌
7) کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
8) پارتی ئازادی کوردستان
9) پارتی یه‌کیه‌تی کوردستانی
10) کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
11) پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
12) بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
13) پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان
14) پارتی یه‌کیه‌تی دێموکراتی کوردی سوریه‌
15) ڕێکخراوی خه‌بات ی شۆرشگێری کوردستان
16) كۆمه‌له‌- پارتی سۆسیال دێموکراتی کوردستان

بەشێک لە وێنەکانی ئەو رێورەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2835 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact