. . . .


31 Jan 2011

خۆپیشاندانی دژ بە ئیعدام لە شاری مەنچستەر بەڕێوەچوو


ناوەندی هەواڵ - بریتانیا: رۆژی شەممەرێکەوتی 29.1.2011 رۆژی مەحکوم کردنی لە سێدارەدان لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا بوو، هەربۆیە لە زۆربەی شارەکانی جیهان خۆپێشاندانی نارەزایی ئەنجام درا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.
بۆ ئەم مەبەستە له‌‌ساعه‌‌ت ١ تا ٣ی پاش نیوه‌‌رۆ لە ناوەندی شاری مەنچستەری بەریتانیا خۆپێشاندانێک بۆ مەحکوم کردنی سزای لە سێدارە دان لە کۆماری ئیسلامی بەرێوە چوو.
بە پێی ئەو زانیاریانەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا بۆ ناوەندی هەواڵی دەرەوەی وڵاتی ناردووە، ئەم خۆپێشاندانە بە بەشداری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، حیزبی کۆمنیست و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان و کۆمەلێکی بەرچاو لە کوردستانیان و ئێرانیانی دانیشتووی شاری مەنچستەر بەرێوەچوو. لە ریزی خوێندنەوەی پەیامی حیزب و لایەنەکان دا، پەیامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لەلایەن بەرێز یاسین مەلکاری به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له‌ شاری لیدز خوێندرایەوە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2834 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact