. . . .


30 Jan 2011

لە پاریس رێوڕەسمى یادى 65 ساڵەى دامەزرانى کۆمارى کوردستان بەڕێوەچو??


ناوه‌ندی هه‌واڵ- فه‌ڕانسه‌: رۆژى شەممە 9ى رێبەندان (29ى ژانویە) کۆمیتەى حیزبى دێموکراتى کوردستان لە پاریس رێوڕەسمێکى بە بۆنەى جێژنى 65 ساڵەى دامەزرانى کۆمارى کوردستان بەڕێوەبرد.
رێوڕەسمەکە کاتژمێر 8ى دوانیوەڕۆ بە کاتى پاریس و بە بەشداریى ئەندامانى حیزب و ژمارەیەکى بەرچاو میوان لە پارچە جیاجیاکانى کوردستان بەڕێوەچوو.
لە دەسپێکى جێژنەکەدا عەلى شاکرى وەک بەڕێوەبەرى رێوڕەسمەکە بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و بەرنامەکانى رێوڕەسمەکەى راگەیاند. دواتر رێوڕەسمەکە بە سروودى نەتەوایەتیى ئەى رەقیب دەستى پێکردو لە درێژەدا ئامادەبووان بۆ رێزگرتن لە یادى شەهیدانى رێگاى رزگاریى کورد و کوردستان دەقیقەیەک بآدەنگیان راگرت.
پاشان سەرپەرەستى کۆمیتە، مەسعود رەواندووست وێڕاى بەخێرهاتنى بەشداربووان چەند وتەیەکى لە پێوەندى لەگەلڕ کۆمارى کوردستان و هەروەها هەلومەرجى ئەمڕۆى خەبات پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. رەواندووست لە قسەکانى‌دا ئاماژەى بە بەهێزبوونى هەستى باوەڕبەخۆبوون وەک یەکێک لە دەسکەوتە مەعنەوییەکانى کۆمار بۆ گەلى کورد کرد و رایگەیاند کە دامەزراندنى کۆمارێکى دێموکراتیک و پێشکەوتووى وەک کۆمارى کوردستان کە تەنانەت دواى 65 سالڕ لە رووخانى هێشتا نموونەى لە ئێران و هیچکام لە وڵاتانى دەورووبەرى نەبینراوە ئەو هەستەى لە گەلى کورددا بەهێز کرد کە ئەم گەلە ئەگەر لێیگەڕێن و هەلى بۆ بڕەخسآ لە بەڕێوەبردن و ئیدارەى وڵات و نیشتمانى خۆى‌دا لە نەتەوەکانى دیکە نەک کەمتر نیە بەڵکوو زۆر سەرکەوتووترە و حکوومەتى هەرێمى کوردستان کە ئێستا زۆربەى وڵاتاى جیهان نوێنەرایەتیان لە پایتەختەکەى هەیە نموونەیەکى دیکەى ئەم راستییەیە.
ناوبراو لە درێژەى قسەکانى‌دا ئاماژەى بە هەلومەرجى نالەبارى زیندانیانى سیاسى لە زیندانەکانى رێژیم دا کرد و دەرکردنى حوکمى ئێعدام بۆ رۆڵەکانى گەلى کوردى مەحکووم کرد و باسى لە دەستپێشخەریى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دێموکراتى کوردستان لە دیارى کردنى دەیەى بەناو فەجر بۆ دەیەى بەربەرەکانى لەگەلڕ سزاى ئێعدام کرد و رایگەیاند کە دەبآ بە هەمووان هەولڕ بدەن رێژیمى کۆمارى ئیسلامى لە بەڕێوەبردنى ئەم جینایەتانە ریسوا بکەین و رێگە نەدەین رێژیم چى‌دى رۆڵەکانى ئەم نیشتمانە ئاوا بە ئاسانى بەڕێتە ژێر پەتى سێدارە.
لە درێژەى رێوڕەسمەکەدا پەیامى دەفتەرى سیاسیى حیزبى دێموکراتى کوردستان بە بۆنەى 65 ساڵەى دامەزرانى کۆمارى کوردستان لە لایەن ئارەش زەمانى‌یەوە خوێندرایەوە.
دواتر لە درێژەى بەرنامەکەدا چەند گۆرانییەک لە لایەن چەند هونەرمەند و دەنگخۆشى بەشدار لە جێژنەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
کۆتایی هێنەرى بەرنامەکانیش شایى و هەڵپەرکێى بەشداربووان کە تا کاتژمێر 12ى شەوى خایاند.
وێنەهەواڵی ئەو رێورەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1097 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact