. . . .


30 Jan 2011

دژ به‌ پڕۆسه‌ی ئێعدام و سێداره‌ی ڕژیمی ئێران، کورد و ئێرانییه‌کان?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: هه‌‌روه‌‌ک هه‌‌مولایه‌‌ک ئاگادارن و له‌‌‌‌سه‌‌ربانگ ئاوازی پێشوو‌‌که له‌‌لایه‌‌ن کومیته‌‌ی دیفاع له‌‌خه‌‌باتی گه‌‌لانی ئێران له‌‌ولاتی سویس داهاتبوو رۆژی شه‌‌ممه‌‌ رێکه‌‌وتی٢٩ی ژانوییه‌ له‌‌کاتژمێر ٢ تا ٤ی پاش نیوه‌‌ڕۆ له‌‌شاری زوریخ له‌‌شه‌‌‌قامی شتاوفاخر شتراسه له‌‌به‌‌رده‌‌م که‌‌لیسای شتاوفاخر وقه‌‌رباڵخ ترین‌‌شۆینی ئه‌‌‌وشاره‌‌ خۆپێشاندانێک بۆ مه‌‌حکوم کرانی ئێعدام و ئه‌شکه‌‌نجه‌‌ی لاوانی کوردو ئێرانی پێک هات. پێشه‌‌کی له‌‌لایه‌‌ن جه‌‌مشید حوسینی له‌‌سه‌‌ر ئه‌‌رک و وه‌‌زیفه‌‌‌ی ئه‌‌و کومیته‌‌یه‌‌ قسه‌‌کرا و سوپاسی خۆی پێشکه‌‌شی لایه‌نه‌ ‌‌سیاسی وکه‌‌سایه‌‌تییه‌کانی به‌‌شداربوو کرد و داوای کرد هه‌‌موومان پێکه‌‌وه‌‌ هه‌‌وڵه‌‌که‌‌مان چڕتر بکه‌‌ینه‌‌وه. پاشان به‌‌ختیار عه‌‌لیار په‌‌یامی ئه‌‌و کومیته‌‌ی به‌‌زمانی فارسی خوێنده‌‌وه. ئینجا مامۆستا عه‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی یه‌‌کێکی دیکه‌‌ له‌‌ئه‌‌ندامانی ئه‌‌و کومیته‌‌یه په‌یامێکی به‌‌زمانی کوردی پێشکه‌ش کرد و وێڕای ده‌‌ست خۆشی له‌‌مه‌‌ر هاوکاری وچالاک کردنه‌‌وه‌‌‌‌ی زێاتری هه‌موو هێزه‌‌ سیاسییه‌کانی کوردستانی و ئێرانی بۆ مه‌‌حکومکردنی جه‌‌نایه‌‌‌ته‌‌کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌‌‌‌رحه‌‌‌ق به‌‌ڕۆڵه‌‌کانی گه‌‌‌لی کورد و ئێرانی، هاوکات جه‌ختی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ هه‌‌موو لایه‌‌ک ده‌‌توانن به‌‌هه‌‌ر بیرو بوچونێک بۆ خه‌‌بات دژی رژیم به‌‌شداربن. بانگه‌وازی ده‌‌فته‌‌ری سیاسی له‌‌مه‌‌ر دهه‌ی باصطلاح فجر را به‌ دهه‌ی مقابله‌ با مجازات اعدام بدل سازیم وپه‌‌یامی کومیته‌‌ی سوئیسی حیزبی دێموکرات به‌‌زمانی فارسی له‌‌لایه‌‌ن به‌‌رپرسی کومیته‌‌وه‌‌ پێشکه‌‌ش کرا. له‌‌به‌‌شێک له‌‌ وپه‌‌یامه‌‌ دا هاتبوو: له‌‌سه‌‌ر ڕاسپارده‌‌ی ڕێبه‌‌رایه‌‌تی حیزب وئه‌‌و ئه‌‌رکه‌‌ی که‌‌ هه‌‌موو ئه‌‌ندامان و لاینگرانی حیزب له‌‌ده‌‌ره‌وه‌‌ وناو خۆ ده‌‌بێ بۆ هه‌‌رچی باشتر له‌‌قاودانی جه‌‌نا‌‌یه‌ته‌کانی ڕژیم حه‌‌ولی جدی بدری و پاشان کومیته‌‌ی حیزب پشتیوانی خۆی و ئه‌‌ندامان‌‌ و دۆستانی حیزبی له‌‌و کومیته‌‌یه‌‌دربڕی و ڕایگه‌‌یاند که‌‌ئاماده‌‌ی هه‌‌رچه‌‌شنه‌‌ هاوکارییه‌که‌‌.
شایانی باسه‌‌ که‌‌وێنه‌‌ی‌‌‌‌ز‌‌ندانیانی سیاسی و مه‌‌د‌‌ه‌نی کورد و تراکت و نوسراوه‌‌ و بانگه‌وازی ده‌‌فته‌‌ری سیاسی حیزب که‌‌ له‌‌ لایه‌‌ن کومیته‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ی حیزبی‌‌دێموکراتی کوردستان ئاماده‌‌کرابوون و سه‌رنجی خه‌‌ڵكی خارجی ڕاکێشابوو له‌‌لایه‌‌ن ئه‌‌ندامانی کومیته‌‌کانی زوریخ و باسل،ه‌وه‌ له‌‌نێو به‌‌شداربووان دا بڵاو کرا وه و نیشان دران.
پێویست به‌ ئاماژه‌یه‌ که‌ په‌یامی حیزب و ڕێکخراوه‌ به‌شداربووه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پێشکه‌ش کرا.
١. په‌‌یام وبانگاوازی ده‌‌فته‌‌ری سیاسی وکومیته‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ سویس
٢،په‌‌یامی کۆمه‌‌ڵه‌‌ی شۆڕشگێڕی زه‌‌حمه‌‌تکێشانی کوردستانی ئێران/ کومیته‌‌ی سویس
٣.په‌‌یامی رێکخراوی چاک
٤.په‌‌یامی رێکخراوی فیدایانی خه‌‌کی ئێران
٥.په‌‌یامی کانونی دێموکراتیکی په‌‌نابه‌‌رانی ئێرانی
جێی باسه‌ که‌ ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان که‌ سه‌ره‌ڕای که‌ش و هه‌وای ساردی ئه‌و وڵاته‌، له‌ هه‌ردووک شاری باسل و زوریخه‌وه‌ له‌و جێیه‌ کۆببوونه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجار چالاک به‌شدارییان کرد و به‌شێکی زۆری حه‌شیمه‌تی ئاماده‌بوویان پێک هێنابوو.
حیزبی‌‌دێموکراتی کوردستان... کومیته‌‌ی سوئیس به‌‌شی ڕاگه‌‌یاندن
وێنه‌کانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ لێره‌وه‌ ببینه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1101 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact