. . . .


30 Jan 2011

ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندان ٦٥مین ساڵهاتی کۆماری کوردستان له‌ وڵاتی دانمارک


ناوه‌ندی هه‌واڵ- دانمارک: ئێواری ڕۆژی 2011/01/28 کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان ڕێوه‌ڕه‌سمێکی به‌ بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان 65مین ساڵه‌ۆگه‌ڕی دامه‌زراندنی کۆماری کۆردستان, به‌ به‌شداری به‌شێکی به‌رچاو له‌ بنه‌ماڵه‌ و ئه‌ندام ودۆستانی حیزب له‌ شاری ئالبۆرگ له‌ وڵاتی دانمارک به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ساتیک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدانی ڕێگای کورد و کوردستان ڕێوه‌ڕه‌سمه‌که‌ده‌ستی پێکرد. پاشان له‌ لایان کاک نه‌به‌ز مسته‌فا پوور به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که‌، به‌خیرهاتنی به‌شداربووانی جیژنه‌که‌ کرا.
ئینجا په‌یامی کومیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌ لایان کاک میرزا خدر محه‌مه‌دی پیشکه‌شی به‌شدارانی ڕێوه‌ڕه‌سمه‌که‌ کرا.
به‌ دوای ئه‌ودا په‌یامی به‌شی زانسته‌ ته‌ندورستیه‌کان له‌ دانمارک له‌ لایان دکتور شوان خوێندرایه‌وه .
دوایین به‌شی ڕێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداران تا دره‌نگانی شه‌و درێژه‌یی کێشا.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
کومیته‌ی دانمارک
بۆ بینینی وێنه‌کانی کرته‌ لێره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1105 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact