. . . .


28 Jan 2011

کوردەکانی وڵاتی دانمارک یەکدەنگ بەرەو پێشوازی ئاهەنگی نەورۆز و ڕۆژ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- دانمارک: پاش چوارجار دانیشتن و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان کۆرکۆمەڵە کوردییه‌کانی وڵاتی دانمارک، سه‌رئه‌نجام بەڵێن درا کە شەوئاهەنگی نەورۆز و ئاگرکردنەوەکەی وەک جێژنی مێژووی نەتەوەی کورد لە ١٩ مارسی ٢٠١١دا و هەروەها ساڵێادی کیمیابارانی هەڵەبجە و ساڵیادی نەمران و ڕۆژی ژنان یەکدەنگ و یەکڕەنگ بگیرێ. ئەو ئاهەنگە لە لەلایەن فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییه‌کانی دانمارک کە زیاتر لە ١٧ کۆڕ کۆمەڵە و هێزە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستانی لەخۆ دەگرێ بەرێوە دەچێ.
پێویستە بگوترێ هەیئەتی نوێنه‌رایەتی حدک لەم دانیشنانەدا بریتی بوون لە بەرێزان ناسر پیرانی ، ڕەشید قازی و سه‌لاحی حاجی ڕەشیدی و هه‌یئەتی نوێنەرایەتی کۆمیتەی هاوکاری هێزەکانی رۆژهەڵاتیش بریتین لە ڕەشید قازی، ئامانج پیرمام و شادی برایم خاس. پێویست به‌ گوتنه‌ که‌٣ کۆمەڵە و ڕێکخراوی سەر بە حدک لەم فدراسێۆنەدا ئەندامن.
danmark-nawroz.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 989 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact