. . . .


27 Jan 2011

له‌ نۆرێنبێرگ،ی ئاڵمان سمینارێک به‌ بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندانه‌وه???


ناوه‌ندی هه‌واڵ- ئاڵمان: بۆ ریز لینان له‌ یادی کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی کۆلتوریی له‌ شاری نورینبێرگ،ی ئالمان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 22 ی ژانویه‌ سمیناریک به‌ به‌شداریی کوردکانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو .
سه‌ره‌تای سمیناره‌که‌ ڕونابکبیرێکی گه‌له‌که‌مان به‌ ناوی کاک سه‌پان که‌ خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌، باسێکی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر دامه‌زرانی کۆماری کوردستان و هه‌ڵوێستی به‌ریوه‌به‌رانی کۆمار له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌وکاتی کۆمار و هه‌روه‌ها کارنامه‌یی دره‌خشانی ئه‌م 11 مانگه‌ و هۆیه‌کانی رووخانی کۆمار بۆ به‌شداران قسه‌‌ی کرد. پاشان به‌شداران به‌ ده‌ربڕینی بوچوون و ئاراسته‌ کردنی چه‌ندین پرسیار له‌ کاک سه‌پان چالاکانه‌ به‌شداری به‌شداری باسه‌کانیان کرد. پێویست به‌ ووتنه‌ که‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌م سمیناره‌دا چالاک بوون و به‌شداریی باسه‌کانی سمیناریان کرد و له‌ ماوه‌ی سمیناره‌که‌دا به‌ دووان و وتووێژی له‌گه‌ڵ ئاماده‌ بووان دا، ڕوناکایی زیاتریان خسته‌ سه‌ر باسه‌کانی سمیناره‌که‌.
sminar-alman.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 938 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact