. . . .


27 Jan 2011

کۆمیتەکانی بریتانیای حیزبی دێموکرات ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردس


بە بۆنەی 2ی رێبەندان 65ەمین ساڵۆگەری دامەزراندنی کۆماری کوردستان، لە ڕێکەوتی 23-01-2011ی زاینی، بەرامبەر بە 3ی رێبەندانی1389ی هەتاوی, کۆمیتەکانی لیدز،شه‌فیلد و مه‌نچستری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان رێورەسمێکی بەشکۆیان لە شاری لیدز پێکهێنا. لەم رێوڕەسمەدا کە بەشێکی بەرفراوان لە ئەندامان، لایەنگران و نوێنەرانی حیزب و رێکخراوەکوردستانیەکان بەشدار بوون لە کاتژمێر 4ی ئێوارە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب لە لایەن کۆرێک لە لاوانی دێموکڕات و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن کاک ڕیبوار قادرزادە بەڕێوەبەری رێورەسمەکە بە گەرمی بەخێرهاتنی ئامادەبوان و میوانەکانی مەراسیمەکە کرا. لە درێژەی بەرنامەکانی رێورەسمەکەدا بەیاننامەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە لایەن کاک ڕزگار قادرزادە ئەندامی کۆمیتەی بریتانیای حیزب پێشکەش کرا وە پاشان لێکدانەوەیەک سەبارەت بە ئەزموون و دەستکەوتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆماری کوردستان لە لایەن هاوڕێ یاسین ملکاڕی بەرپرسی کۆمیتەی لیدزی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئامادە کرابوو پێشکەش کرا.
لە درێژەی بەرنامەکان دا پەیامی پارتی ‌دێموکڕاتی کوردستان لە لایەن بەڕێز نەزمی عەزیز بەرپرسی کەرتی ناوچەی لیدز پێشکەش کرا، پەیامی رێکخستنی شاری لیدزی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە لایەن مامۆستا جەلال پێشکەش کرا. پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن بەڕێز رەحیم دەستیار ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی یەکیةتیی لاوان خوێندرایەوە وە پاشان پەیامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە لایەن هاوڕێ محەمەد سەردەشتی پێشکەش کرا.
دوا بەداوی پەیامی حیزب و ڕێکخراوەکان، ئاهەنگەکە بە دوو پارچە هۆنراوە لە لایەن شاعیری هەست ناسک گەشاو خان و کاک حوسێین محەمەدپوور رازێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکاندا، رێوڕەسمەکە بە ئاواز و گۆرانی لە لایەن تیپی مۆسیقای سەردەشت بە دەنگی ‌هونەرمەندان ئازاد سەردەشتی و هاوژین رازێندرایەوە و بە رەشبەڵەک و گۆرانی و هەڵپەڕکێ تا کۆتایی رێوڕەسمەکە یاد و بیرەوەری کۆماری کوردستان بەرز راگیرا.
لە بڕگەی کۆتایی رێوڕەسمەکەدا جارێکی دێکەش لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرانی مەراسیمەکە سوپاسی ئامادەبوانی ئەم ئاهەنگە کرا کە بە ئامادەبونیان وەفاداری و ئەمەگناسی خۆیان بۆ کۆماری کوردستان دوپاتکردەوە . لە کاتژمێر 8ی ئێوارە کۆتایی بە رێوڕەسمەکە هات.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- بریتانیا
وێنەهەواڵی ئەو رێورەسمانە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2816 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact