. . . .


24 Jan 2011

چاوپێکه‌وتنی نوێنەرایەتی حیزب لە گەڵ کۆمیتەی دیفاع لە زیندانیانی ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- دانمارک رێکەوتی ٢٣ی ژانویە لەسەر داوای نوێنەرایەتی کۆمیتەی دیفاع لە زیندانیانی سیاسی لە دانمارک لەلایەک، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزب دێمۆکرات و نوێنەری کومیتەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەکی دیکە پێهات. لەم دانیشتنەدا لەسەر شێوەی هاوکاری و دەربڕینی ناڕەزایەتی لەسەر ئازار و ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی لە ناوخۆی وڵات و ئاگادار کردنەوەی بیرورای گشتی بەتایبەتی ئەمینیستی ئینترناشنال و رێکخراوەکانی مافی مرۆف و ئای ئین جۆ،کان و هەروەها کاناڵە کوردییه‌کان، هەوڵی زیاتر بدرێ. پێویستە بگوترێ کە چەندین حیزب و رێکخراوی چەپی دانمارکی لەو کۆمیتەیەدا ئەندامن. نوێنه‌رایەتی حیزب ڕشید قازی و نوێنەرایەتی کومیتەی هاوکاری هێزەکانی ڕۆژهەڵات ئامانج پیرمام و نوێنەرایەتی کۆمیتەی دیفاع لە زیندانیانی سیاسی علی ئازادە بوو که‌ له‌و دیداره‌ دا به‌شدار بوون.
danmark.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 925 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact