. . . .


24 Jan 2011

لە شاری کۆپنهاگ میتینگێکی ئیعترازی دژ بە ئیعدامی تێکۆشەرانی کورد بە???


ناوەندی هەواڵ - دانمارک: رۆژی22ی ژانۆیه‌ بەرامبەر بە‌ 2ی رێبه‌ندانی 1389ی هه‌تاوی، به‌ بەشداری زوربه‌ی هیزه کۆردستانیه‌کان و نیشتمانپه‌روه رانی کورد، دانیشتو له‌ شیله‌ند، خۆپیشاندان دژ بە ئیعدامی تێکۆشەرانی کورد بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌ به‌رده م "غودهووس پلادسن" له‌ ناوەندی شاری کۆپینهاک پێکهات.
خۆپیشاندان له‌ کاتژمیر2ی پاش نیۆەڕۆ‌ بە راگرتنی ‌خۆله‌کیک بیدەنگی بۆ به‌رزراگرتنی یادی شه‌هیدانی کۆردستان به‌ گشتیی وحوسین خزری به‌ تایبه‌تی دەستی پێکرد و پاشان سرودی نەتەوایەتیی ئه‌ی رەقیب خوێندرایەوە. له‌و خۆپیشاندانه‌دا ژمارەیه‌کی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان و یه‌کیتی لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کۆردستان‌ به‌ ئاڵای پیروزی کۆردستان، وێنه‌ی شه‌هید حوسین خزری و شه‌هیدەکانی 19ی بانه‌مه‌ر و دروشمی جۆراوجۆر له‌ پێوەندی لە گه‌ڵ مه‌حکومکردنی رێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئیران به‌شداریان کرد. لە درێژەی خۆپیشاندان و کۆبوونەوە نارەزایەتیەکەدا ئەو حیزب و رێکخراوانە پەیامی خۆیان دژ بە سیاسەتی کوشتن و سەرکوتی کۆماری ئیسلامی خوێندەوە:
1 – حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان.
2- کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه کانی رۆژ هه‌ڵات.
3- پارتی ژیانی ئازادی کۆردستان – پژاک
4- حیزبی شیۆعی کۆردستان.
5-کۆردو سایت –چاک.
6- کۆنگره ی نه‌ته‌وه یی کۆرد.
7- کۆمه‌له‌ی لاوان.
8- سه‌نتری دژی له‌ سێداره دان.
هاوڕێ ناسر پیرانی بەرپرسی کۆمیتە، پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی‌ خۆیندەوه.
شایانی باسه‌ که‌ کۆمیته‌ی هاوکاری هێزەکانی رۆژهه‌ڵاتی کۆردستان له‌ دانمارک به‌شداری به‌رچاویان لەو کۆبوونەوە نارەزایەتیەدا هه‌بوو، و په‌یامی هاوبه‌شی ئه‌و کۆمیته‌ی له‌ لایان کاک رشید قازی پیشکه‌ش كرا.
xzri.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1014 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact