. . . .


24 Jan 2011

بەشداریی هەیئەتێکی حیزب لە سمینارێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان


ناوه‌‌‌ندی هه‌‌‌‌واڵ سویس؛ رۆژی 23،‌‌ی ژانویه‌ له‌‌سه‌‌ر بانگهیشتی ‌‌ره‌‌سمیی یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستان، هەیئەتێک له کومیته‌‌‌ی سویسی ‌‌حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری کرد لە سمینارك دا کە بۆ به‌‌رێز کاک سامان گه‌‌رمیانی لە شاری زوریخ پێکهات. هه‌‌یئه‌‌‌‌تێکی کومیته‌‌‌‌ی حیزب ‌‌پێک هاتبوو ‌‌له به‌‌رێزان: یاسین مه‌ولوودی، ئه‌حمه‌د‌‌ره‌‌سوڵی، هیوا موحه‌‌ممه‌‌دی و عه‌زیزی ئه‌حمه‌دی.
لە سەرەتای سمینا ردا هه‌والانی یه‌کیتی به‌بۆنه‌ی دووی ریبه‌ندان سال رۆژی دامه‌زرانی کۆماری کۆردستان پیرۆزبایی‌یان له‌حیزبی دیمۆکراتی کوردستان وگه‌لی کۆرد له‌رۆژهه لاتی کۆردستان کرد. پاشان به‌رپرسانی یه‌کیتی له‌‌‌سه‌‌ر وه‌زعیه‌تی ناوخۆو هەروه‌ها رێزگرتن و پاراستنی یه‌کریزیی له ‌کوردستان وتاری به‌نرخیان دا.
پاشان مامۆستا عزیز ئه‌حمه‌دی له‌لایه‌ن به‌شی پیوه‌ندیەکانی حدک لە کۆمیته‌ی سویس دوای سۆپاس بۆ ئه‌م بانگهێشتنە،‌ له‌سه‌ر گرینگی یه‌کیتی و ته‌بایی قسه‌ی کرد وتی هەموومان دەزانین کە تاکە رێگای سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لی کورد یه‌کگرتنه‌، که‌وایه‌ ده‌بی به‌ هه‌موو توانامان هەوڵی یه‌کیتی و ته‌بایی بده‌ین.
سمیناره ‌‌که‌‌ دوای 3سه‌عات ‌ کۆتایی هات.
ynk.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 933 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact