. . . .


9 Jan 2011

کۆمیتەکانی ئاڵبۆرگی حدک‌و رێکخراوی خەباتی شۆرشگێڕ کۆبوونەوە


ناوەندی هەواڵ - دانمارک ڕۆژی 08-01-2011 له سه‌ر داوای سازمانی خه‌باتی شۆڕشگێری کوردستان، کۆبوونەوەیەکی دۆستانه له نێوان هەر دوو کومیتەی ئاڵبۆرگی حیزبی دیموکراتی کوردستان و سازمانی خەباتی شۆڕشگێری کوردستان پێکهات.
لەم کۆبوونەوەیه دا باسێکی گشتی له سەر وەزعی ئێستای کوردستان و جینایەتەکانی ڕیژیمی ئاخووندی بە تایبەت ئێعدامی لاوانی کوردستان به دەستی ئەم ڕێژیمه سەرەڕۆیه و ئەرکی تێکۆشەرانی کورد له دەرەوەی وڵات بۆ هەرچی زیاتر ریسواکردنی ئەم ڕێژیمه و چەند ته وه ریکی دیکه باسێان له سەر کرا. لەوانە پێداگری له سەر به هێزترکردن و چالاکتر کردنی کومیتەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له دانمارک و پتەو کردنی پیوەندی دوولایەنه له ناوخۆو دەرەوەی وەڵات بۆ هەرچی زیاتر خزمەت کردن به دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان.
لەو دیدارەدا هەیئەتی سازمانی خه باتی شۆڕشگێری کوردستان، پێکهاتبوو لە بەڕێزان محمد ئەمین سلیمانی بەرپرسی کومیتەی سازمانی خەباتی شۆڕشگێر له وڵاتی دانمارک و عەبدوڵا پێشبەهار. هەروەها هەیئەتی حیزب پێکهاتوو له بەڕێزان حوسێن حەسەن زاده ئەندامی کومیتەی گشتی و بەرپرسی کومیتەی ناوچەی یوولاند وحەسەن ئێسماعیلی و شێرکۆ ئەندرەخت ئەندامانی کومیتەی ناوچەی یوولاند بەشدار بوون.
کۆبوونەوه له فەزایەکی دۆستانه دا کۆتایی پێهات.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، کومیتەی دانمارک

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1067 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact