. . . .


31 Dec 2010

کوردستانیانی دانیشتووی ڕۆژئاوای کانادا خۆپێشاندانێکیان دژ به‌ ئێع?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- ڕۆژئاوای کانادا: رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 30ی دیسامبری 2010ی زایینی که‌مپینی دژ به ئێعدامی چالاکانی سیاسی و مه‌دنی له کوردستان و ئێران به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداری دژی ئینسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، له ڕۆژئاوای کانادا به به‌شداری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردستانیانی دانیشتوی ڤانکۆڤێری کانادا بۆ مه‌حکوم کردنی حوکمی ئێعدامی چالاکانی سیاسی مه‌ده‌نی ئێران و کوردستان و به تایبه‌تی خوێندکاری به‌شی حقوقی زانکۆیی ئیلام حه‌بیبولڵا له‌تیفی خوپێشاندانێک رێکخرا.
له‌م خۆپێشاندانه‌دا له لایه‌ن که‌مپینی دژ به ئێعدام به‌یاننامه‌یه‌ک به سێ زمانی کوردی،ئینگلیسی و فارسی ئاماده کرابوو. له‌به‌یاننامه‌که‌دا وێرای مه‌حکوم کردنی حوکمی ناڕه‌وای ئێعدامی چالاکانی سیاسی مه‌دنی کورد له روژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن ڕێژیمی دژی ئینسانی ئێران،داوا له ده‌وڵه‌تی کانادا و هه‌موو هێز و رێکخراوه‌کانی لایه‌نگری مافی مروڤ له جیهان کرابوو که له رێگای دیپلۆماسی و سیاسیه‌وه هه‌موو هه‌ولی خۆیان بۆ فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێران بخه‌نه کار بۆ ئه‌ویکه پێشی ئێعدامی رۆڵه ئازادیخۆازه‌کانی کورد بگرن. پێویسته بگوترێ که‌ به‌شی ئینگلیسی به‌یاننامه‌که دوای ئیمزاکردنی له لایه‌ن پتر له 500 که‌س له کوردستانیانی دانیشتوی کانادا، بۆ به‌رێزان سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌به‌رێکرا. له‌م خۆ پێشاندانه‌دا کومیته و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له رۆژئاوای کانادا چالاکانه به‌شداریان کرد وبه‌شی ئینگلیسی په‌یامه‌که له لایه‌ن هاورییه خه‌لیلی ئه‌شکانی پێشکه‌شکرا.
r-ca.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1106 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact