. . . .


31 Dec 2010

خۆپیشاندانی دژ بە ئیعدام ئەمجار لە بێلژیک بەڕێوە چوو


ناوەندی هەواڵ - بروکسێل: لە سەر بانگەوازی رێکخراوی "یەکێتی بۆ ئێران - بێلژیک"، نیورۆی رۆژی چوارشەممە ٢٩ی سێپتامبر خۆپیشاندانێک لە بەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بروکسێل بەڕێوە چوو.
خۆپیشاندان بە مەبەستی بەرگری لە مەنشووری جیهانیی مافی مرۆڤ پێکهات کە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە بەردەوام سەرەتاییترین مافەکانی خەڵکی ئێران پێشێل دەکرێ. دەربڕینی نارەزایەتی سەبارەت بە ئیعدامی دوو چالاکی ئێرانی بە ناوەکانی سارمی و سیادەت بوو کە لە بەرەبەیانیی رۆژی ٧ی بەفرانبار لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە ئیعدام کرا و هاوکات دووپات کردنەوەی نارەزایەتی بەرامبەر بە ئیعدامی لاوانی کورد و لەوانە حەبیب لەتیفی بوو.
پشتیوانی کردن لە فەریبورز رەئیس دانا، نەسرین ستوودە و دەیان و سەدان چالاکی تر کە هەر ئیستا لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دان، یەکێکی تر لە ئامانجەکانی ئەو خۆپیشاندانە بوو.
لە راپۆرتێک دا کە لە لایەن رێکخراوی "یەکێتی بۆ ئێران" وەک پێکهێنەری ئەم خۆپیشاندانە بڵاو کراوەتەوە هاتووە کە ئەمڕۆ گروپ و لایەنی جۆراوجۆر بە یەکەوە نارەزایەتیان نیشان دا. رەنگەکانی سەوز و سووری پەرچەمی ئێران لە پەنا ئاڵای کوردستان، دیمەنێکی نوێ بوو لە دەربڕی لێک نیزیکبوونەوەی زیاتری ئێرانیەکانی نیشان دەدا.
شیاوی باسە کە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکانە لەو خۆپیشاندانە دا بەشدار بوون.
beljik_latifi.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1195 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact