. . . .


25 Dec 2010

ئه‌مڕۆ له‌ شاری ڤییه‌ن چالاکیه‌ک دژ به‌ سزای سێداره‌ی حه‌بیبو??


ناوه‌ندی هه‌واڵ- ئوتریش: ئه‌مڕۆ ٢٥/١٢/٢٠١٠ به‌ به‌شداری کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ کورد و ئێرانیه‌کانی نیشته‌جێ له‌ شاری ڤییه‌ن پیته‌ختی وڵاتی ئوتریش چالاکیه‌‌ک بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ حوکمی له‌ سێداره‌دانی خوێندکاری سیاسی کورد " حه‌بیبوڵا له‌تیفی" به‌ڕیوه‌ چوو. له‌و‌ چالاکیه‌دا‌ دا بێجگه‌ له‌ به‌رز کردنه‌وه‌ی وێنه‌ و دروشم بۆ پێشگرتن له‌ له‌سێداره‌دانی ئه‌م خوێندکاره‌ کورده‌، به‌ زمانه‌کانی ئینگلیزی و ئاڵمانیش له‌ شوێنی ئه‌م چالاکیه‌ سه‌دان کۆپی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ ناو ئاپۆڕای خه‌ڵک دا که‌ وه‌ک توریست و ئوتریشی له‌م مه‌یدانه‌ دا بوون بڵاو ‌کرایه‌وه‌.به‌شداران بۆ ماوی کاتژمێرێک توانیان ناڕه‌زایه‌تی توندی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی ده‌زگای سه‌رکوت و په‌ت و سێداره‌ی ڕژیمی دژ به‌ کوردی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رببڕن وخه‌ڵکێکی زۆری خاریجی له‌ بڕیاره‌ نامرۆڤانه‌ییه‌ی ڕێژیمی ئێران ئاگادار بکه‌نه‌وه‌، پیویسته‌ بگوترێ که‌ هیمه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م چالاکیه‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حدک له‌ وڵاتی ئوتریش به‌ پشتیوانی کورده‌کان و ئێرانیانی دانیشتوی ئه‌م وڵاته‌وه‌ بوو.
habib-otrish.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1053 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact