. . . .


20 Dec 2010

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٦ی سەرماوەز لە شاری تورکوری وڵاتی فینلاند


ناوەندی هەواڵ - فینلاند: ئێوارەی رۆژی شەممە، ١٨ی سێپتامبری ٢٠١٠ی زایینی بەرامبەر بە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٨٩ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و نوێنەرانی بەشێک لە حیزب و رێکخراوەکانی کوردستانی، رێورەسمی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی فینلاند رێزی لێ گیرا.
رێورەسمەکە بە خوێندنەوەی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب له‌ لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ک له‌ کچان و کورانی یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌لاتی کوردستان و راگرتنی دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
لە سەرەتای بەرنامەدا په‌یامی هاوبه‌شی کۆمیتەی هاوکاریی هیزه‌ کوردستانیه‌کان لە وڵاتی فینلاند له‌ له‌یه‌ن کاک به‌شیر ئه‌میر خانی خوێندرایەوە کە پەیامی هاوبەشی ئەو حیزب و لایەنانەی خوارەوەی لە خۆ گرتبوو:
رێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمیتەی رێکخستنی یه‌کیه‌تی نیشیمانی
بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی یارسان
کۆمه‌له‌ی شۆرشگیری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئیران
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئیران
حیزبی دیموکراتی کوردستان
هەروەها ئەو لایەنانەی خوارەوەش بەو بۆنەوە بروسکەی پیرۆزباییان ناردبوو:
پروسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمیته‌ی ناوچەی تورکوی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمیتەی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌لاتی کوردستان
بروسکه‌ی پیرۆزبایی کۆمەڵە - سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران
بروسکەی پیرۆزبایی بزوتنەوەی گۆڕان
بروسکەی پیرۆزبایی کەمپەینی ئاشتی

خوێندنەوەی چه‌ند پارچە شیعر و‌ په‌خشان له‌ لایه‌ن هەر یەک لە کەماڵ چەکۆ، عەبدوڵڵا ئەلیاسی و هەروەها بەڕێوەبەرانی بەرنامە تۆفیق دادگوش و شەهێن زادئەحمەد بەشێکی تر لە نێوئاخنی ‌ئەم جێژنەی پێک هێنابوو. پاشان چه‌ند گۆرانی و سرود له‌ لایه‌ن کچه‌ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش شننۆ پێشکەش کرا کە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی بەشداران بەرەوڕوو بوو.
بەشی دووهەمی شەوئاهەنگی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە دەنگی خۆشی هونەرمەندان هێرش هەورامی، فەرها دساڵحی و ئازاد رازایەوە کە تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا.

بۆ بینینی وێنه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ کرته‌ لیره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2706 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact