. . . .


17 Jun 2009

ئاڵمان: دیداری نۆینه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی حدک له‌گه‌ڵ پارتی یه‌کێ??


ناوه‌ندی هه‌واڵ - ئاڵمان: پیش نیوه‌رۆیی رۆژی 2009.06.14 هه‌یئه‌تیکی کۆمیته‌ی حیزب به‌ به‌شداریی به‌رێزان هاورێ مه‌لا محمد پوویا ، هاورێ ئه‌حمه‌د همزه‌زاده‌ و هاوریی سولتان گوڵاوی سه ردانی ده فته ری نۆێنه رایه تی پارتی یه کێتی دیمۆکراتی کورد له سوریه له شاری ئۆسنابرۆک کرد که له لایه‌ن به ڕێزان دوکتور کامران حاجی ئه بدۆه به رپرسی کۆمیته ی ئۆروپاو مه ر حه سه ن به رپرسی کۆ میته ی ئاڵمانی پ ی د ک س پیشوازیان لێکرا.


له‌م دیداره‌ چه‌ند سه‌عاتیه‌دا باسیکی دوور و درێژیان له‌سه‌ر ئاڵ و گۆره‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوایی کوردستان کرد . پاشان له‌سه‌ر چالاکی و تیکۆشانی هه‌ر دوو حیزب له‌ ناو خۆ و ده‌ره‌ویی کوردستان و هه‌روه‌ها هاوکاریی له‌ ولاتی ئالمان به‌یه‌که‌وه‌ و هه‌روه‌ها هاوکاریی ده‌گه‌ل هیزه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی له‌ ولاتی ئالمان به‌ تایبه‌ت ریکخراویی " هاوکارێ " که‌ پێک هاتوه‌ له‌ چه‌ندین هیزی کوردستانی که‌ له‌م دوایانه‌دا هیندیک پاسیف بۆه‌.


له‌ کوتایی دیداره‌که‌ دا هه‌ر دووک لا له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ره‌ن که‌ هاوکاریی نیزیکتریان هه‌بی و ریکخراویی " هاوکارێ " ئاکتیوتر بکه‌ن .

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1056 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact