. . . .


18 Dec 2010

به‌ریوه چوونی جیژنی 26ی سه‌رماوه ز له‌ دانمارک


ناوه‌ندی هه‌واڵ- دانمارک: ئیواری روژی 11-12-2010 دیسامبر له‌ڵایان کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان ویه‌کیتی ژنان ویه‌کیتی لاوانی روژهه‌ڵاتی کۆردستان، ریوره‌سمیک به‌ مه‌به‌ستی ریزلینان له‌ روژی 26ی سه‌رماوه ز روژی پیشمه‌رگه‌ی کۆردستان
به‌به‌شداری به‌شیکی به‌رچاو له‌ بنه‌ما له‌کان وئه‌ندامانی حیزب له‌ وڵاتی دانمارک به‌ریوه چوو.
سه‌ره تا ریوره سمه‌که‌ به‌ سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره قیب ده ستی پیکرد وپاشان بۆ ریزگرتن له‌خه‌بات وگیانبازی شه‌هیدانی کۆردستان چه‌ند ساتیک بیده نگی راگیرا. پاشان له‌ لایان سنوورمحه‌مه‌دزاده به‌ریوه به‌ری به‌رنامه‌ به‌خیرهاتنی به‌شداربووانی جیژنه‌که‌کرا ونابراو به‌ شعیریکی شورشگیرانه‌ جیژنه‌که‌ی کردووه.
ئه‌مجار په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان له‌ لایان هاوری ناسرپیرانی به‌رپرسی کۆمیته‌ پیشکه‌شێ به‌شدارانی ریوره سمه‌که‌ کرا. له‌ به‌شیکی په‌یامه‌که‌ وێرای به‌رزنرخاندنی ناوورۆڵی پیشمه‌رگه‌ بۆبه‌رگری له‌ مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌که‌مان، ئاماژه ی به‌ میژووی دیاری کردنی روژی
26ی سه‌رماوه ز وه ک روژی پیشمه‌رگه‌ی کۆردستان کرد، وبه‌م بونه‌شه‌وه پیروزبایی له‌ سه‌رجه‌م پیشمه‌رگه‌کانی کۆردستان به‌ گشتیی وپیشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان به‌تایبه‌تی کرد.
به‌دوای ئه‌ودا په‌یامی یه‌کیتی لاوانی دیمۆکراتی روژهه‌ڵاتی کۆردستان له‌لایان سنوورمحه‌مه‌دزاده خویندرایه‌وه.وهه‌روه ها له‌به‌شیکی دیکه‌ له‌ ڵایان به‌ریوه به‌ری ریوره سمه‌که‌و به‌شیک له‌ ئه‌ندامانی یه‌کیتی لاوان به‌رنامه‌یه‌کی، کی به‌رکی له‌ چه‌ندین بواری جوراوجوری میژووی وکۆلتوری وهونه‌ری
بۆ منداله‌کان پیکهاتبووکه‌ جیگای خوشحآڵێ به‌شداربووان بوو.
دوائین به‌شێ ریوره سمه‌که‌ به‌ شایی وهه‌لپه‌رکیی به‌شداران تا کاتژمیر 11ی شه‌و به‌رده‌وام بوو.
حیزبی دیمۆکراتی کۆردستان
کۆمیته‌ی دانمارک
2010-11-16
بۆ بینینی وێنه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ کرته‌ لیره‌ بکه‌

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1269 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact