. . . .


11 Dec 2010

ئاکسیۆنێک دژ بە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران‌ بەڕێوەچوو


ناوه‌‌ندی هه‌‌واڵ سویس: رۆژی هه‌‌ینی 10ی دیسامبر به‌‌پێ به‌‌رنامه‌‌یه‌‌کی ‌‌له‌ پێش دا دارێژراو، کومیته‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوکات به‌‌هاوکاری کانونی دێموکراتیکی په‌‌نابه‌‌ران له‌‌وڵاتی سویس ئاکسێونێکی گه‌‌وره‌‌‌‌ی به‌‌بۆنه‌‌ی رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ ورێز گرتن له‌‌ په‌‌ناخوازانی بێ جۆابی وڵاتی سوئیس له‌‌ به‌‌رده‌‌م یه‌‌کێک له‌‌گه‌‌وره‌‌ترین کلیساکانی ئه‌‌و‌‌شاره‌‌ به‌‌نێوی شتاوفاخر وهه‌‌روه‌‌‌ها قه‌‌ره‌‌بالغ‌‌ترین‌‌شوینی ئه‌‌‌‌م شاره‌‌ له‌‌کات‌ژمێر 1 ی پاش نیوه‌‌‌رۆ تا کات‌ژمێر 3 ساز کرد. له‌‌ساعه‌‌‌ت 1 تا 2 له‌‌به‌‌رده‌‌م کلیسا، بڵاوکراوه‌‌کانی پێشێل کاری مافی مرۆڤ له‌‌ئێران که‌‌ به‌‌زمانه‌‌کانی ئاڵمانی و فه‌‌رانسه‌یی و ئیتالیایی نووسرابوون، له‌‌ نێو خه‌‌لک دا بلاو کرانه‌‌وه‌‌. و پاشان له‌‌لایه‌ن خانمی فێرینا مێولتالتێر mühlethalter verena به‌‌رپرسی کلسیا، ده‌عوه‌‌ت بۆژۆری کلیسا کراین وله‌‌وێ میوانداری وپێشوازی له‌‌ به‌‌شداران کرا.
له‌‌و ئاکسیونه‌‌‌ دا که‌‌پێشتر بۆ هاودە‌نگی و پشتیوانی له‌ دژی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ‌ئێران به‌‌ده‌‌ست رژیمی کۆماری ئیسلامی و ئه‌و جه‌‌نایه‌‌تانه‌‌ی که‌‌ ده‌‌رحه‌‌ق به‌‌ نەتەوەکانی ژێر ده‌‌ست و یه‌‌ک له‌‌وان نەتەوەی کوردان پێکهات، دەعوەتنامە بۆ چه‌‌ند که‌‌سایه‌‌تی و به‌‌رپرسی یه‌‌که‌‌می کلسیاکانی زوریخ و چه‌‌ندین حیزبی چه‌‌پ و نونه‌‌‌رانی ئه‌‌و سازمانه‌‌ی که‌‌ کار بۆ مه‌‌سه‌‌له‌‌ی په‌‌نابه‌‌ران ده‌‌که‌‌ن و ودۆای کاروباری قانونی ئەوان ده‌‌که‌‌ون، ناردرابوو که‌‌ پێشوازی به‌‌شێکی بەرچاو لەوانی به‌دواوە بوو و بە خوێندنەوەی پەیام پێشتیوانی خۆیان له‌‌م ئاکسێونه‌‌‌ ده‌‌ربری.
پێشه‌‌کی له‌‌ لایه‌‌ن به‌‌رپرسی کانون دکتر مه‌‌جید موشه‌یه‌دی به‌‌نێونه‌‌‌رایه‌‌تی حیزب وکانون به‌‌خێر هاتنی میوانان کرا و سوپاسی وپێزانینی حیزبی دێموکراتی کوردستان وکانونی دێموکراتییکی په‌‌نابه‌‌رانی وڵاتی سویسی پێشکه‌‌ش کرد. پاشان له‌‌له‌‌‌لایه‌‌ن که‌‌شیشی کلیسا‌‌‌‌ی شتاوفاخر خانمی : فێرینا مێولتالتێر باسێکی کورتی له‌‌ سه‌‌ر به‌‌رابری ئینسانه‌‌کان وماڤی یه‌‌کسانی له‌‌نێو کۆمه‌‌لگا دا کرد وگوتی ئێمه‌‌ ئاگاداری هه‌موو ئه‌‌و پێشێلکارانه‌‌ی که‌‌ له‌‌لایه‌‌ن‌‌ رژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌‌رحه‌‌ق به‌‌گه‌‌لانی ئێران ده‌‌کرێت ئاگادارین وبۆ ئه‌‌م مه‌‌به‌‌سته‌‌ ئێمه‌‌ هاوخه‌‌متانین وله‌‌مه‌‌و به‌دواش به‌‌نوسراوه‌‌ و‌‌ه‌دوا که‌‌وتن ،ده‌‌نگمان ده‌‌خه‌‌ینه‌‌ پاڵ ده‌‌نگتان و داوای کرد که‌‌ ئێوه‌‌ هێزه‌‌ سیاسێکان ورێکخراوه‌‌ مه‌‌ دنی کانی چاڵاک له‌‌میدان ماندومه‌‌بن و سه‌‌رکه‌‌وتن هه‌‌ر بۆ ئێوه وگه‌‌لانی زێر ده‌‌‌سته‌‌..
ئینجا نۆره‌‌گه‌‌یشته‌‌ په‌‌یامی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌‌له‌‌لایه‌‌ن هاورێ: خالید که‌‌ریمی ئه‌‌ندامی چالاکی حیزب پێشکه‌‌ش کرا. له‌‌به‌‌شێکی ئه‌‌و په‌‌یامه‌‌دا هاتبوو که،‌‌گه‌‌لی کورد زۆر له‌‌مێژه‌‌ بۆ وه‌‌دی هێنانی ماڤی نه‌‌ته‌‌وایه‌‌ی و دێموکراسی خه‌‌بات ده‌‌کات و تا ئێستا به‌‌ هه‌‌زاران شه‌‌هیدی پێشکه‌‌ش به‌‌ باره‌‌گای ئازادی کردوه وچه‌‌ندین سه‌‌رکه‌‌رده ی وه‌‌ک شه‌‌هید دوکتوور قاسملوو ودکتر شه‌‌رفکه‌‌ندی وبه‌‌سه‌‌دان کادرو پێشمه‌‌رگه‌‌ری له‌‌لایه‌‌ن رژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی لێ تێرورکراوه‌‌ وبه‌‌سه‌‌دان گوند خاپوور و قه‌‌تل وعام بوون. وکوشتار یه‌‌کێک له‌‌ بنه‌‌ماکانی ده‌‌سلاتی ئه‌‌و رژیمه‌‌ له‌‌ کوردوستان بووه که‌‌تائێستاش هه‌‌ر درێژه‌‌ی هه‌‌یه‌‌.
په‌‌یامی کانونی دێموکراتیکی په‌‌نابه‌‌ران به‌‌م بۆنه‌‌وه‌‌ له‌‌لایه‌‌ن کچێکی ئه‌‌ندامی ئه‌‌و کانونه‌‌ پێشکرا. پاشان له‌‌لایه‌‌ن ئاغای: مورینو گاساسولاmoreno Gasasola به‌‌رپرسی دیفاع له‌‌په‌‌‌نابه‌‌رانی‌‌شاری بیرن باسێکی له‌‌ سه‌‌ر ئه‌‌و وڵاتانه‌‌ی که‌‌ به‌‌هۆی دیکتاتووری وپێشێلکاری ماڤی مرۆڤ خه‌‌لکانێکی زۆر‌‌به ناچار زیدی خۆیان به‌‌ جێ دێڵن وپه‌‌نا بۆ وڵاتی ئه‌‌من دێنن کرد وگوتی ئێمه‌‌ ئاماده‌‌ ی هاوکاری وبۆ به‌‌دۆاداچونی ئه‌‌وکه‌‌یسه‌‌ سێاسیانه‌‌ی که‌ له‌‌م وڵاته‌‌ ماڤێان پێشێل ده‌‌کری بکه‌ین .ئاغای: میخی شتی گیمایر Michi stegmaier یه‌‌کێک له‌‌ به‌‌رێوه‌‌ به‌‌رو نووسه‌ری گۆڤاری حیزبی کاری سویس به‌‌م بۆنه‌‌ و قسه‌‌ی کرد وپێشتیوانی له‌‌م ئاکسیونه‌‌ ده‌‌ربری.
هه‌‌روه‌‌ها ئاغای : تۆماس باریسیThomas barisi به‌‌رپرسی دیفاع له‌‌ په‌‌نابه‌‌رانی شاری زوریخ یه‌‌کیکی دیکه‌‌ له‌‌ وکه‌‌سانه‌‌بو که‌‌ قسه‌‌ وباسی له‌‌ سه‌‌‌ر پێشێل کاری ماڤی مرۆڤ له‌‌ئیران کرد وگوتێان که‌‌ هه‌‌لاتن وراونانی جێابێران به‌‌شێک له‌‌ کردوه‌‌ی رژیمه‌‌ دێکتاتوره‌‌کانه‌ که ‌‌ئێران له‌‌ناویناندا زۆر به‌‌رچاوه‌‌ وناوبراویش گوتی ئێمه‌‌ رێکخراوه‌‌که‌‌ممان ئاماده‌‌ی هاوکاریتانه‌‌.
هیوا موحه‌‌دی ئه‌‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان باسێکی کورتی له‌‌سه‌‌ر مه‌‌سه‌‌له‌‌ی پێکه‌‌ وژێان له‌‌ئێرانی داهاتوو‌‌دا به‌‌زمانی کوردی وفارسی کرد که‌‌له‌‌لایه‌‌ن هێمن ئه‌‌حمه‌‌دی لاوی کورد به‌‌زمانی ئاڵمانی بۆ میوانانی خارجی وه‌‌ر گێردراوه‌‌.
له‌‌ به‌‌شی کۆتای دا په‌‌یامی کومیته‌‌ی دیفاع له‌‌ خه‌‌‌باتی گه‌‌لانی ئێران که‌‌ تازه‌‌ دامه‌‌زراوه‌‌ وله‌‌لایه‌‌ن جه‌‌مشێد حوسینی پێشکه‌‌ش کرا. ئاکسێونه‌‌ که‌‌ پاش 2 کاتژمێر کۆتایی هات .و له لایه‌‌ن به‌‌رپرسی کانوون دوکتور موشیدی وبه‌‌رپرسانی دیکه‌‌ی‌‌‌‌ کانونی دموکراتیکی په‌‌نابه‌‌ران له‌‌زورێخ بۆ پێ که‌‌ ودانیشتن و بیرورا گۆرێنه‌‌وه و پشوودان‌‌و نان خۆاردن کومیته‌‌ی حێزب وئه‌‌ندامان بانگ هێشت کران که ‌‌تا ئێواره‌‌ی ئه‌‌م رۆژه‌‌ قسه‌‌ وباس و هاوفکری وباس له‌‌ پێکه‌‌ وکاری داهاتوو کرا.
شایانی باسه‌‌ که‌ ئه‌‌رکی به‌‌رێوه‌‌بردنی ئه‌‌ وئاکسییونه‌‌ له‌‌سه‌‌ر شانی ئه‌‌ندامان وکومیته‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان وکانونی دێموکراتیکی په‌‌نابه‌‌ران له‌‌وڵاتی سوئیس بوو.
وێنە هەواڵی ئەم ئاکسیۆنە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1292 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact