. . . .


10 Dec 2010

کۆبوونه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاو له‌ هێزه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان ?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- بریتانیا: دوێنێ 18 سه‌رماوه‌زی 1389 (9ی دسامبری 2010) کۆبونه‌وه‌ی کومیته‌ی کۆنفرانسی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستان له‌ بریتانیا پاش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌و دانیشتنی به‌رده‌وام له‌ نێوانیاندا، به‌ به‌شداری به‌شێکی به‌رچاو له‌ حیزب و لایه‌نه‌ کوردستانیه‌کانی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان‌ دامه‌زراو ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد.
له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا که‌ 16 حیزبی کوردستانی تێیدا به‌شداربوون، ‌بڕیاردراوه‌ که‌ بۆ هاوکاری و هاوفکری و لێک نیزێک بونه‌وی لایه‌نه‌کان له‌ یه‌کتری دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌ی گونجاو‌ کێشه‌ی کورد کومیته‌یه‌ک پێک بێنن. دیاره‌ ئه‌وه‌به‌رهه‌می چه‌ندین دانیشتنی هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بوو که‌ سه‌رئه‌نجام بڕیار درا بۆ پێک هێنانی کومیته‌یه‌کی هاوبه‌ش.
مه‌ولوود سوواره‌ نوێنه‌ری حدک له‌ بریتانیا له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌ کوردکاناڵی ڕاگه‌یاند که‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ندامی پارلمانی بریتانیا و لۆردو دۆستانی کورد پرس وڕا کراوه‌ و له‌و پێوه‌ندیه‌دا پشتیوانی ته‌واومان وه‌رگرتووه‌. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ به‌‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پشتیوانیانه‌ هانده‌رێکی باش بوون بۆ دروست کردنی ئه‌و کۆمیته‌یه‌. هه‌ر له‌ کۆمیته‌یه‌ بڕیار درا که‌ که‌سێک وه‌ک وته‌بێژی کومیته‌یه‌ دیاری بکرێ، ئه‌ندامانی ئه‌و کومیته‌یه‌ ئێحسان قادریان وه‌ک وته‌بێژی ئه‌و کومیته‌یه‌ دیاری کرد.
مه‌ولوود سواره‌ باسی له‌وه‌کرد که‌ ئه‌م جۆره‌ لێکنزیک بوونه‌وه‌و هاوکاری کردنه‌ی هێزه‌ کوردستانییه‌کان جۆرێک که‌شی دۆستایه‌تی درووستکردوه‌ که‌ ده‌توانێ به‌ قازانجی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستان بێ و هیوادارین ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک بێ بۆ هاوپێوه‌ندی زیاتر و موژده‌یه‌کیش بێ بۆ خه‌ڵکی کوردستان که‌ به‌رده‌وام ئاواتیان هاوکاری و لێک نزیک بوونه‌وه‌ی هێزه‌ کوردستانییه‌کانه‌.
ئه‌و هێزو لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربوون بریتی بوون له‌:
پارتی دێموکراتی کوردستان
یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
پارتی یه‌کیه‌تی کوردی سوریه‌
پارتی سۆسیالیستی کوردستان
پارتی یه‌کیه‌تی دێموکراتی کوردی سوریه‌
کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادی کوردستان، پارتی یه‌کیه‌تی کوردستانی
کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان
پارتی یه‌کیه‌تی دێموکراتی کوردی سوریه‌
ڕێکخراوی خه‌بات ی شۆرشگێری کوردستان
كۆمه‌له‌- پارتی سۆسیال دێموکراتی کوردستان
9december_2010.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2666 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact