. . . .


4 Dec 2010

کۆمیتەکانی حیزبی دێموکرات و کۆمەڵەی شۆرشگێڕ لە وڵاتی سویس کۆبوونەو?


ناوه‌‌‌ندی هه‌‌واڵ سویس: له‌‌سه‌‌ر داوای کومیته‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌ی شۆڕشگێری زه‌‌‌‌حمه‌‌تکێشانی کوردستانی ئێران له‌‌وڵاتی سویس له‌‌‌رۆژی شه‌‌مه رێکه‌‌وتی 4.12.2010 له‌‌ ساعه‌‌ت 10ی به‌‌‌یانی له‌‌شاری بیلی ئوستانی بێرن کوبونه‌‌وه‌‌یه‌‌کی دۆستانه‌‌ له‌‌گه‌‌ڵ کومیته‌‌ی حێزبی دێموکراتی کوردستان‌ ‌بۆ هاوخه‌‌باتی و درێژه‌‌ پێ‌‌دان به‌‌کاری هاوبه‌‌ش له‌‌ئێستا و داهاتوودا پێک هات.
پێشه‌‌کی له‌‌لایه‌‌ن به‌‌رێز خالید حوسین زاده‌‌ به ‌‌‌نوێنه‌‌رایه‌‌تی کۆمه‌‌ڵه‌‌ به‌‌خێرهاتنی هاورێانی حیزبی کرا. پاشان به‌‌رێز ئامانج عه‌‌زێزکه‌‌ندی به‌‌رپرسی کومیته‌‌ی کۆمه‌‌ڵه‌‌ باسی له ‌خالە هاوبه‌‌شەکانی ‌‌نێوان حیزب وکۆمه‌‌له‌‌دا کرد که‌‌ به‌‌دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی ده‌‌کرێ پێکه‌‌وه‌‌ کارێان له‌‌سه‌‌ر بکرێ و له‌‌م رۆانگه‌‌وه‌‌ گوتی که ‌‌ئێمه‌‌ به‌‌‌ره‌‌سمی ئاماده‌‌ی هاوکاری و هاوخه‌‌باتی له‌‌گه‌‌ڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانین.. پاشان به‌‌ختیار عه‌‌لیار به‌‌رپرسی به‌‌شی په‌‌یوه‌‌ندی کۆمه‌‌ڵه‌‌ هێندێک که‌‌موکۆری له‌‌مه‌‌ر کاری هاوبه‌‌ش له‌ ‌نێوان هێزه‌‌سێاسێکانی کوردستانی به‌‌گشتی کرد و ناوبراوێش خۆشحالی خۆی له‌‌مه‌ر ئه‌‌و دانێشتنه‌ داکرد. لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا فه‌‌رامەرز سه‌‌جیم ئه‌‌ندامێکی دیکه‌‌ی کۆمه‌‌ڵه‌‌ باسی له‌‌‌‌سه‌‌ر کاری داهاتوو و ئێستا دا کرد.
پاشان به‌‌رێز عه‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی به‌‌رپرسی په‌‌یوه‌‌ندی لە گەڵ حیزبه ‌‌کوردیەکانی کومیته‌‌ی حیزب باسێکی له‌‌مه‌‌ر ئه‌‌و که‌‌موکۆرێانه‌‌ کرد که‌‌ هه‌‌تا ئێستا بونه‌‌ته‌ ‌کۆسپ و به‌‌گشتی روانگه‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ هه‌‌رچی به‌‌هێز تر کردنی خه‌‌بات به‌‌دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی‌‌شی کردوه. پاشان ره‌‌حمه‌‌ت ئیبراهیمیان له‌‌‌‌مه‌‌ر کاری هاوبه‌‌ش و به‌‌شداری له‌‌ خۆپێشاندانی دژی رژیم و پڵاتفۆرمێک که‌‌بتۆانی هه‌‌مو هێزه‌‌ ره‌‌سه‌‌نه‌‌کانی نێو گۆره‌‌پانی خه‌بات له‌‌ دەوری یه‌‌ک کۆ بکاته‌‌وه، ‌‌قسه‌‌ی کرد و پێشنێاری کۆمیتەی حیزبی پێشکه‌‌ش کرد. لەم بارەوە بڕیار درا هه‌‌ردوک لا به‌‌پێی قه‌‌رار پڕۆتۆکۆڵێک له‌‌نێوانێان دا بنوسری که‌‌ به‌‌خۆشحالیەوه‌‌ هه‌‌ردوک لا له‌‌سه‌‌ر چه‌‌ند خالی هاوبه‌‌ش رێکه‌‌وتن. قادر بخشووری ئه‌‌ندامی حیزبی دێموکرات یەکێکی تر لە ئەندامانی هیئەتی حیزب بوو کە چه‌‌ند پێشنێارێکی پێشکش کرد.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دوو لایەن خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و هیوایان خواست لە داهاتوودا بە کردەوە و کاری هاوبەش، ئەو لێکنیزیکبوونەوانە هەروا درێژەیان هەبێ.
kobunewe_komele.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 947 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact