. . . .


2 Dec 2010

لۆردەکانی بریتانیا کێشەو ئاڵۆزیەکانی ئێران تاوتوێ دەکەن


ناوەندی هەواڵ - بریتانیا: کاتژمێری 3و نیوی رۆژی سێ شەممە 30ی نوامبری 2010 له‌ موسیس رۆم کۆبوونەوەیەک لە ژێر سەردێڕی "کاربه‌ده‌ستانی بریتانیا چ‌ رێگایه‌ك ده‌گرنه‌ به‌ر سه‌باره‌ت به‌ پێشێل کاریه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران، به‌رنامه‌ ئەتۆمیەکان و هه‌روه‌ها نه‌خشی ئیران له‌وڵاتانی دروسێدا" بەڕێوە چوو.
ئه‌و کۆبونه‌وه‌‌ تایبه‌تیه‌ بۆ به‌شێکی به‌رچاو له‌ کاربه‌ده‌ست و لێپرسراوانی بریتانیا و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ لۆرد و بارۆنێسه‌کان پێکهات. قسه‌که‌رانی ئه‌و کۆبونه‌وه‌ تایبه‌ته‌ پێك هاتبوو له‌ به‌رێزان:
لۆرد کۆربیت
لۆرد وێدینگتۆن
بارۆنێس مارگرێفن
بارۆنێس ئه‌فشار
لۆرد پارێک
لۆرد ده‌هۆلاکیا
لۆرد درۆمگلاس
لۆرد ئالدردیس
لۆرد لێرویك
لۆرد میتشێل
لۆرد ئیفبیری
بارۆنێس سایمۆنس
لۆرد هۆوێڵ

‌ جیا له‌ لۆرد کۆربیت و لۆرد هاوێل سه‌رجه‌می لۆرده‌کان ته‌نیا 3 ده‌قیقه‌ کاتیان بوو که‌ له‌و پێوندیه‌دا قسه‌ بکه‌ن.
‌ هه‌ر کام له‌ لۆرده‌کان و بارۆنێسه‌کان له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ پیوه‌ندی له‌گه‌ل خه‌لکی ئیران و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران و وەبیرهێنانه‌وه‌ی بارودۆخی پێشێل کرانی مافه‌کانی مرۆڤ لە ئێران وەک یه‌کێک له‌ خه‌راپترین وڵاتان دونیا لەم بارەوە ‌کە تا ئیستا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کانه‌وه‌ 57 جار مەحکوم کراوه‌ به‌ڵام دیسانیش ئه‌و رژیمه‌ هه‌روا درێژه‌ به‌و پێشێلکاریانه‌ ده‌دات و ، شکنجه‌و ته‌جاوزو ئیعدامه‌کانی ڕژیم رۆژ به‌رۆژ له‌ زیاد بوون دایه قسەیان کرد‌.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دا، هەڵسوکەوتی رژیمی ئیران بەرامبەر بە سەرهەڵذانەکانی دوای هه‌ڵبژاردن و کوشتنی جوانه‌کان و ته‌قه‌ لێکردنیان له‌ خیابانه‌کان به‌ده‌ستی به‌سیجیه‌کان و ته‌جاوزه‌ به‌کۆمه‌له‌کان و گرتنی خه‌لکی زۆر له‌و پیوه‌ندیه‌دا و نه‌بوونی دێموکراسی ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باسه‌کان بوون. له‌پیوه‌ندی له‌گه‌ل که‌مپی ئه‌شره‌ف وترا که‌ هێرش بردنه‌ سه‌ر که‌مپی ئه‌شره‌ف و کوشتنی 9 که‌س و بریندار کردنی سەدان که‌سی لێکه‌وتۆته‌وه‌‌، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌رپرسایه‌تی شاره‌کانی عێراقی به‌ هێزە‌کانی عێراقی سپارد،‌ گوشاری زیاتر که‌وتۆته‌ سه‌ر ئه‌و که‌مپه و گله‌یی و گازه‌نده‌ له‌ ده‌وله‌تی عێراق و به‌تایبه‌ت نووری مالکی کرا. داوای به‌شێك له‌ لۆرده‌کان بۆ ناردنی هه‌یئه‌تێک له‌ لۆرده‌کان و کاربه‌ده‌ستانی ده‌وله‌تی بریتانیا بۆ سه‌رلیدان له‌و که‌مپه‌ بوو و هه‌روه‌ها داوا کرا که‌ ئه‌و که‌مپه‌ بپاریزریت.
به‌شێکی تری باسه‌کان له‌سه‌ر هه‌لسوکه‌وتی رژیم له‌ ناوچه‌و یارمه‌تیدان به‌ حیزب‌الله‌ و تاله‌بان و ده‌ست تێوه‌ردانی ئێران له‌ فه‌لەستین و‌ ئه‌فغانستان و عێراق، حەولدان بۆ ‌سه‌قامگیر نەبوونی دێموکراسی له‌ناچه‌که‌دا و خه‌ته‌ره‌کانی ئه‌و رژیمه‌ به‌تایبه‌تی بۆ رۆهه‌ڵاتی نێوه‌راست و دونیا به ‌گشتی بوو.
له‌پیوه‌ندی له‌گه‌ل به‌رنامه‌کانی ئەتۆمی ئیران، ئەو بۆچوونە هاتە ئاراوە که‌ ئێران ئامانجی لە پێداگری بۆ به‌ده‌ست هینانی به‌رنامه‌ ناوه‌کیه‌کان جیا له‌وه‌ی که‌ ده‌یهه‌وێت جیرانه‌کان و دونیای پێ بترسێنێ، خه‌ته‌رێکه‌ بۆ لێدان له‌ ئیسرائیل چون تا ئیستا سه‌رۆك کۆماری ئێران چه‌ندین جار وتویەتی‌ که‌ ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ و دونیا پاك ده‌که‌نه‌وه‌و هۆلۆکاستیش رووی نەداوە‌. له‌وپیوه‌ندیه‌دا رێگەچارەکان بەوە زانران که‌ پێویسته‌ فشاری سیاسی زیاتر بخرێته‌ سه‌ر ئیران له‌ پیوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌و که‌یسه‌ دا و هه‌ول بدرێت کیشه‌کان له‌سه‌ر میزی موزاکه‌ره‌ وتوێژیان له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌و رێگایه‌ ببێته‌ ڕێگای چاره‌سه‌ری کیشه‌کان.
لۆرد هاوێڵ گیل فۆرد وه‌ك به‌رپرس و جوابده‌ره‌وه‌ له‌و پانێله‌دا وتی که‌ ئیمه‌ ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئێرانین له‌ ناوخۆی ئێران و ده‌وروبه‌رو و هه‌روه‌ها پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ، ئێمه‌ هه‌ول ده‌ده‌ین که‌ فشاری جیدی بخه‌ینه‌ سه‌ر ئێران بۆ گۆرینی سیاسه‌ته‌کانی.
له‌ کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا‌ مه‌ولود سواره‌ نوێنه‌ری حیزب له‌ بریتانیا توانی ڕاپۆرتی پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان بداته‌ ده‌ستی به‌شێکی به‌رچاو له‌ لۆرده‌کان و هه‌روه‌ها لە نیزیکەوە لەگەڵ هەرکام لە لۆرد کۆربیت، لۆرد ئیفبیری و.
لۆرد میتشێڵ چاوپێکەوتنی کرد.
lords.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1088 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact