. . . .


30 Nov 2010

خۆپێشاندانی کوردانی سوریه‌ له‌به‌رده‌م پارلمانی بریتانیا


ناوەندی هەواڵ - ئینگلستان: پارتی یه‌کیه‌تی کوردی سوریه‌ له‌ رۆژه‌کانی 28 و 29 و 30 نوامبری 2010 له‌ کاتژمێری 1بۆ 5ی ئیواره‌ به‌خۆپێشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌ربرێن له‌هه‌مبه‌ر پێشێلکرانی مافی مرۆڤ له‌ سوریه‌ و بێ سه‌روشوێن کردنی زیندانیانی سیاسی کورد ناره‌زایه‌تی و بێزاری خۆیان ده‌ربڕی.
له‌و خۆپێشاندانه‌دا وێنه‌ی زیندانیانی سیاسی و هه‌روه‌ها په‌رچه‌می کوردستان و وێنه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی که‌ ساڵێکه‌ له‌ زیندان دان و له‌ ژێر خه‌ته‌ری له‌سێداره‌دان دان میله‌کانی پێش پارلمانی بریتانیای داپۆشیبوو.
وێنه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی که‌ سالێکه‌ له‌ زیندان دان بریتی بوون له‌:
مامۆستا حه‌سه‌ن سالح سکرتێری پێشووی پارتی یه‌کیه‌تی کوردی سوریه‌
محمه‌ممه‌د مسته‌فا و محمه‌ممه‌د معروف ناسراو به‌ (باوی یاوه‌ر) ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی پارتی یه‌کیه‌تی کوردی سوریه‌.
هه‌روه‌ها به‌شێکی تری خۆپێشاندانه‌که‌ بۆ ئاشکرا کردنی ته‌حسین خه‌یری که‌ 3 ساله‌ له‌ زیندان دایه‌و و ئێستا 2 ساله‌ که‌ بێ سه‌رو شوێنه‌.
نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌شداری چالاکانی له‌و خۆپێشاندانه‌ کردو به‌ده‌نگ برایانی کوردمان له‌و به‌شی دیکه‌ی کوردستانی داگیر کراوه‌وه‌ چون.
surya.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2630 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact