. . . .


15 Nov 2010

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی دانمارکی حدک له‌ چله‌ی ماته‌م??


ناوه‌ندی هه‌واڵ - دانمارک: دوانیوەرۆی رۆژی یه‌ک شەممە ١4ی نوامبڕی ٢٠١٠ لەسەر بانگهێشتی فەڕمی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی هۆنه‌رمه‌ندو پێشمه‌رگه‌ی کۆچکردوو، محمد جزا لە وڵاتی دانمارک، وەفدێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، پێکهاتبوو لە بەڕێزان ناسر پیرانی، به‌کره‌ مه‌ره‌غانی، محەممەد زه‌بیحی، ره‌شید قازی، عه‌باسی شه‌ریفی، عه‌لی شه‌ریفی و ره‌حمان خۆش ئه‌برو بەشداری ڕێوڕه‌سمی چله‌ی ماته‌مینی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ شۆڕشگێڕه‌یان کرد.
رێورەسمەکە لە کاتژمێری یه‌کی پاشنیوه‌رۆ به‌به‌شدار زێاتر له‌ 600 که‌س له‌ نۆێنه‌رانی حیزب و ڕێکخراوه‌ کوردستانی و عێراقیه‌کان و بالوێزی عێڕاق له‌ دانمارک و بنه‌ماله‌ و که‌سو کاری محمد جزا، به‌ خۆێندنه‌وه‌ی سرودی ئه‌ی ره‌قیب و خوله‌کێک بێده‌نگی بۆشه‌هیدانی کوردوکوردستان ده‌ستی پێکرد. پاشان بالوێزی عیراق و کاک ئیمدا و خاڵه‌ حه‌مه‌ی شاعیر هه‌رکام به‌ نۆره‌ی خۆیان له‌ سه‌ر ژیان و خه‌بات و هه‌ست و سۆزی حه‌مه‌ جه‌زا قسه‌یان کرد. ئینجا چه‌ند پارچه‌ موزیکی زیندوو و کورتە فیلمێک سەبارەت بە ژیان و خەباتی هونەرمەند حەمەجەزا بڵاو کرایەوەو چەند کۆپلە شێعرێک کە هۆنراوەی خۆی بوون خوێندرانەوە.
پێویسته‌ بلێن که‌ په‌یام و بروسکه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات، یه‌کێتی ڵاوانی رۆژهه‌ڵات و په‌ێامی پێشمه‌رگه‌ی دیرین ره‌حمانی خۆش ئه‌برو له‌ گه‌ل حیزب و ڵایه‌ناکانه‌کانی دیکه‌، له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که‌ خۆێندڕاوه‌
کۆمیته‌ی دانمارکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1282 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact