. . . .


8 Nov 2010

کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌ گه‌ڵ هێزه‌ کوردستان?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- دانمارک: ناوه‌ندی هه‌واڵ- دانمارک: له‌ رێکه‌وتی 07،11،10 ، له‌ سه‌ر داوای ڕه‌سمی به‌رێوه‌به‌ری کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، هه‌موو هێزه‌کانی کوردستانی له‌ هه‌ر چۆار به‌شی کوردستان ، بۆهاوکاری و هاوفکری له‌ سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وییمان و هه‌روه‌ها ناساندنی حه‌قانێه‌تی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌ڵه‌که‌مان به‌ کۆروکۆمه‌له‌دانمارکییه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی بۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کانمان وه‌ک سالرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان و رۆژی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ورۆزو سالرۆژی کیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه‌ و رۆژی شه‌هیدان ... بانگێشتن کرد.
کۆبوونه‌وه‌که‌ کاتژمیر 11ی به‌یانی به‌ خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گێانی پاکی شه‌هیدانی رێگای ڕ‌زگاری کورد و کوردستان ده‌ستی پێکرد. پاشان ڕه‌شید قازی وه‌ک وته‌بێژ و هاورێان کاک ئامانج و کاک شۆرش و خاتو شادی ئیبراهیم خاس هه‌رکام له‌ کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری به‌نۆره‌ی خۆیان له‌ سه‌ر په‌یڕه‌و پڕۆگرام و گرینگی هاوکاری هێزه‌کانی کوردستانی به‌بێ سه‌پاندنی هیژمۆنی حیزبی و گروهی و تاک و ته‌نێا به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان قسه‌یان بۆ به‌شداران کرد.
پاشان هه‌رکام له‌ هێزه‌کانی کوردستانی به‌نۆره‌ی خۆیان وێرای پیرۆزبایکردن له‌ پێکهاتنی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، به‌لێنێاندا به‌کرده‌وه‌ بۆ هه‌رچی هاوکاری زیاتر و پته‌وترکردنی ئه‌رکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌نگاو هه‌لێنینه‌وه‌ و بۆ له‌قاودانی جه‌نایه‌ته‌کانی دوژمنان و ناساندنی کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان، وتار و گوتاری هاوبه‌شمان هه‌بێ.
پیویسته‌ بگوترێ که‌ کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و حیزب و رێکخراوانه‌ پێکهاتووه‌.
1_ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
2_پارتی ئازادی کوردستان.
3_سازمان خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستان.
4_سازمان خه‌باتی شۆرشگێری کوردستان.
5_کۆمه‌له‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.
6_یه‌کێتی خۆیندکارانی کوردستان. فوکوس.
8_سازمان چریکه‌ گه‌لێه‌کان ئیران زۆرینه‌.
9_چاوه‌دێری کوردو سایت، چاک.
10_یه‌کێتی ڵاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
11_پارتی ژێانی ئازادی کوردستان .پژاک.
12 حیزبی دێمۆکراتی کوردستان .
پیویسته‌ ئاماژه‌ بکه‌ین که‌ ئه‌و هێزه‌ کوردستانییانه‌ی خۆاره‌وه‌ به‌شداری چالاکانه‌یان له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌بوو.
1_ پارتی دێمۆکراتی کوردستان.
2_یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
3_ حیزبی شیوعی کوردستان.
4_ئینستیافی کورد.
5_ ناوه‌ندی چاک
6_نۆنه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی هاوکاری هیزه‌کانی کوردستانی.


کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 983 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact