. . . .


31 Oct 2010

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی کومیته‌ی سویس،ی حدک له‌ کۆنگره‌ی پارتی سو?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: له‌‌سه‌‌ر بانگ هێشتی ره‌‌سمی حێزبی سوسێال دێموکراتی وڵاتی سویس له‌‌کومیته‌‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌‌‌و وڵاته‌‌ بۆ کۆنگره‌‌ی پارتی سوسیالیستی ئه‌‌م پارته‌‌‌، لە ڕۆژەکانی 30 و 31 ئۆکتۆبری ساڵی 2010 دا لە شاری لۆزان لە وڵاتی سویس کۆنگرەی حیزبی سۆسیال دێمۆکراتی سویس بەسترا.
بۆ ئەو کۆنگرە حیزبی دێمۆکراتی کوردستان تەنیا حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو، بەشێوەی فه‌رمی بانگهێشت کرابوو.
بەو بۆنەوە ‌هئیەتێک کە پێک هاتبوون لە ڕەحمان ئیبراهیم زادە و کەماڵی سالمی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سویس لەو کۆنگرە دا بە شداربوون.
کۆنگرە لە کاتژمێر 10.45 دەقیقەی سەرلەبەیانی رۆژی شه‌‌‌مه‌‌‌ بە شێوەی رەسمی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
لە سەرەتای کردنەوەی کۆنگرە کە دا کە نیزیک بە هەزار نەفەر تێدا بە شداربوون، لە لایەن خانمی Pierre Yves Millard پیرێر یافێس مایللارد بە رێوەبەری بەرنامە، بە گەرمی بە خێرهاتنی بە شدارانی کردو یەک یەک ناوی حیزب و رێکخراوە بەشدار بووەکانی خوێندەوەو باسیکیشی لە شێوەی بە رێوەبردەنی کارەکانی کۆنگرە کرد.
پاشان بەرێز (Chesla Amarelle ) به‌رپرسی حیزبی سۆسیال دێمۆکرات لە کانتۆنی ڤات زۆر بەگەرمی بە خێر هاتنی بەشدارانی کردو باسێکیشی لە سەر کاروباری ڕابردووی حیزبەکەیان کرد، دوایی نۆرەگیشتە بەرێز (Rebecca Ruiz) په‌رپرسی حیزبی سۆسیال دێمۆکرات لە کانتۆنی لۆزان، ناوبراو باسێکی وردی سەبارەت بە ماڵیات و پێوەندی ئابوری نێوان سویس و ئوروپاکرد، هەروەها باسیکی وردیشی لە سەر کۆمیسۆنەکانی، ژماردنی دەنگی دەنگ دەران و هەڵبەژاردنی سکرتێرو، پێڕاگه‌یشتن بە ناڕەزایەتیەکان و جواب دانەوە بە پەیام و ڕاسپاردەکانی بە شدارانی کۆنگرەکە کرد.
پاشان لە کاتژمێر 11.15 خوله‌ک دا نۆرەگیشتە بەرێز( Christian Levrat) سکرتێری حیزب و ناوبراو راپۆرتێکی گشتی لە سەر کارو تێکۆشانی حیزبی سۆسیال دێمۆکرات لە کۆنگرەی ڕابردو را تا ئەو کۆنگرەیە پێشکه‌ش کرد، لە درێژەی خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکە دا چەند جار لەگەڵ چەپڵە رێزانی بەشداران بەره‌وڕوو بوو، لەو ڕاپۆرتە دا ئیشارە بە زۆر مەسائیلی ناوخۆی و دەرەوەی کرابوو.
لە دوای ناوبراو نۆرەگەیشتە ‌بەرێز( ‌Hans Jurg Fehr) ناسێۆناڵراتی شافاوزێن، ناوبراو زۆر بە وردی باسی چۆنیەتی دەستکاری کردنی مانیفیستی حیزبی سۆسیال دێمۆکراتی کرد. لەگەڵ ئەوەی ڕەخنەی لە هێندیک خاڵ و بەندی پێرەو پرۆگرامی حیزبەکەی گرت، بەلام لە هەمانکاتیش دا چەند پێشنیاری جوانی دان کە سەرلە ئێوارێ خرانە دەنگ دانەوە. بۆنموونە ناوی حیزبەکەیان کە لە سالی 1888 دادامەزراوە و ئێستا 122 ساڵی بە سەر دا رادەبری بیگۆرن یان هەر ئەو ناوە بە مێنێتەوە، بە زۆربەی دەنگ ناوی حیزب هەر وەکوو خۆی مایەوە.
لە دوای بەرێز هانس. زیاتر لە 22 نەفەر لە سەر مەسەلە جۆراو جۆرەکان قسەیان کرد. کە هەمویان لە پێناوی باشتر کردنی کارەکانی داهاتوی حیزبەکەیان بوون و، کەم کۆریەکانیان دەست نیشان دەکردەن.
لە کاتژمێر 1.15 ی دوای نیوەرۆ دا نۆرەگەیشتە خانمی ( ـMicheline calmy-Rey) وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی فدرالی سویس. خاتون کالمیرێ سەرەتا باسی پێوەندیە سیاسیەکانی سویس و وەلاتانی دەرەوەی کرد، هەروەها باسی فەقیری و هەژاری نەتەوەبن دەستەکانی دونیای کرد و، باسی ئەو زوڵم و زۆریانەی کرد کە لەلایەن دەولەتە زلهێزەکان لە نەتەوە بن دەستەکان دەکرێ، لەو نێوە دا چەند پێشنیاری خستنە روو بۆ ئەوەی دەوڵەتی سویس بیان خاتە دەستوری کاری داهاتووی. خانم کالمی رێ، چەندین وتووێژی دەگەل کاناڵە تەلەفیزێۆنیەکان و خەبەرنیگارو رۆژنامە نوسەکانی بەشدار لەو کۆنگرە داکرد، لەو نێوە دا نوێنەری حیزب لە رێگای سکرتێرەکەیەوە داوای مولاقاتی لەو خانمە کرد، بەلام بە داخەوە بە هۆی هاتنەپێشی کارێکی بە پەلە، نەێتوانی نوێنەری حیزب ببینێ، بەڵام هەر لە رێگای سکرتێرەکەیەوە، داوای لیبوردنی کرد بوو، هەروەها پێشنیاری بە نوێنەری حیزب کرد، کە ڕاپۆرتێکی هەمەلایانەی سیاسی لە سەر هەر چوار پارچەی کوردستان بنووسین بۆ ئەو خانمەی بەنێرین.
کومیته‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان--- سویس
sos.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 912 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact