. . . .


24 Oct 2010

بەشداریی کۆمیتەی سویس لە پرسەی کۆچی دوایی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کور?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- سویس: ڕۆژی یه‌کشه‌‌ممه‌‌ ڕێکه‌‌وتی 24.10 له‌‌سه‌‌ر بانگهێشتی فه‌رمی پارتی دێموکراتی کورد ‌‌ی‌‌ سوریه‌‌ ‌‌له‌‌‌‌کومیته‌‌‌‌ی ‌‌‌‌‌‌‌حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ به‌شداری له‌ پرسه‌‌ و سه‌‌رخۆشی کوچی دوایی هه‌‌‌ڤاڵ ئیسماعیل عومه‌‌ر سه‌‌رۆکی ئه‌‌م پارته‌‌ که‌‌چه‌‌ند رۆژ له‌‌مه‌‌وبه‌‌ر به‌‌هۆی نه‌‌‌‌خۆشێکی کتوپڕله‌ باشووری بچووک کۆچی دوایی کرد ومه‌راسمێک له‌‌ لایه‌‌ن ئه‌‌م پارته‌‌‌وه‌‌ رێکخرا، هه‌‌یئه‌‌تێکی کومیته‌‌ی سویس که‌‌ پێک هاتبوو له‌‌ به‌‌ڕێزان مامۆستا عه‌‌زێز ئه‌‌حمه‌‌دی به‌‌رپرسی به‌‌شی په‌یوه‌ندییه‌ کوردستانییه‌کانی کومیته‌‌‌ وکاک که‌‌ماڵ به‌‌روه‌‌ندی، کاک قادر به‌‌خشوری وڕه‌‌حمه‌‌ت ئیبراهیمی به‌‌شدار بوون.
پێشه‌‌کی له‌‌ لایه‌‌ن هه‌‌ڤاڵ شێخ موس به‌‌رپرسی به‌‌شی ئوروپای ئه‌‌م پارته‌‌ به‌‌خێرهاتنی لایه‌‌نه‌‌سیاسیه‌کانی هه‌‌رچوار پاڕچه‌‌ و که‌‌سایه‌‌تییه‌کان کرا و سپاس و پێزانینی خۆی له‌‌مه‌‌ر هاوردی وهاوخه‌‌می کوردکان وحیزبه‌‌کانی له‌‌م بۆنه‌ دڵته‌زێنه‌ دا پێشکه‌شی ئاماده‌ بووان کرد
ئینجا نۆره‌‌ گه‌‌ێشته‌‌ په‌‌یام وبروسکه‌‌ی حیزبه‌‌کان به‌‌بۆنه‌‌ی کۆچی داوی سکرتیری ئه‌‌م پارته‌‌ به‌‌ر‌‌ێز ئیسماعیل عومه‌‌ر که‌‌ له ‌‌لایه‌ن به‌‌رێزمامۆستا عه‌‌زێز ئه‌‌حمه‌‌دی په‌‌یامی کومیته‌‌ی حیزب پێشکه‌‌ش کرد. مامۆستا عه‌زیز له‌ په‌یامه‌که‌ی دا ته‌‌ئکیدی کرده‌وه‌‌ که‌‌حیزبی ئێمه‌‌ بۆ یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی نێوان گه‌لی کوردستان هه‌وڵ ده‌دات. کوردستان یه‌‌ک ئاخ ویه‌‌ک وڵاته‌‌ وهاوپشتی ‌‌‌ هه‌‌موو‌‌نه‌‌ته‌‌وه‌‌ی کورد به‌‌گشتی وحیزبه‌‌ سیاسیه‌کانی له‌‌مه‌‌‌ر ‌‌ئه‌‌وده‌‌ستکه‌‌و‌‌تانه‌‌ی ‌‌که‌‌‌‌ له باشووری کوردستان هاتووته‌‌ ئاراوه به‌‌ئه‌‌رکی هه‌نوکه‌‌ی زانی وله‌‌م باره‌وه‌‌ پێشتیوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی له‌‌مه‌‌ر خه‌‌باتی هه‌‌رچوار پارچه‌‌‌ دوپات کروه‌‌.
له‌‌م بۆنه‌‌یه ‌‌دا چه‌‌ندین‌‌ حیزب ولایه‌‌نی هه‌رچوار پارچه‌ی‌‌ کوردستان به‌‌شدار بوون.
حیزبی دێموکراتی کوردستان کومیته‌‌‌ی سویس به‌‌شی ڕاگه‌‌یاندن

swiss-12.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1017 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact