. . . .


10 Oct 2010

کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دووهه‌مین کۆب?


ناوه‌ندی هه‌واڵ- دانمارک: له‌ رێکه‌وتی 031010 به‌ به‌شداری زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دووهه‌مین کۆبونه‌وه‌ی گشتی خۆی به‌رێوه‌ برد.
سه‌ره‌تا وێرای ریزگرتن له‌ سرودی نه‌ته‌وایه‌تی، کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆگێانی پاکی شه‌هیدان ریگای ئازادی کوردوکوردستان ده‌ستی پیکرد. دۆاتر ره‌شیدقازی وه‌ک وته‌بێژی کۆمیته‌ چاڵاکێه‌کانی کۆمیته‌ی له‌ سێ مانگی ڕابردودا باس کرد.
پاش به‌حس و بابه‌تێکی زۆر به‌ کۆی ده‌نگ، ئه‌م خالانه‌ی خۆاره‌وه‌ بۆ تێکۆشانی کۆمیته‌ له‌ داهاتودا په‌سه‌ند کرد.
1_ به‌شداری هه‌یئه‌تێک به‌ بۆنه‌ی کۆچی دۆایی هۆنه‌رمه‌ند محمد جه‌زا، که‌ هه‌ر ئه‌ورۆژه‌ی به‌رێوه‌ چوو.
2_ ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری مه‌هاباد، به‌ بۆنه‌ی کوشتنی ژن ومنداڵی بێگوناح، که‌ بێشک ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌ پشته‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار کرد.
3_ کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌وڵده‌دات سیمینارێک به‌ بۆنه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان، بۆ دانمارکی و بۆکورده‌کانی نیشته‌جێ ئه‌و وڵاته‌ پێک بێنێ.
4_ کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌وڵدادات که‌ جێژنی نه‌ته‌ویی نه‌ورۆز و کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز به‌ هاوکاری هه‌موو هێزه‌کانی کوردستانی یادبکاته‌وه‌.
5_ ئه‌ندامانی پیکهنه‌ری کۆمیته‌ ده‌بێ سالانه‌ 200 کرۆن وه‌ک ئه‌ندامه‌تی ئه‌م کۆمیته‌یه‌ به‌ده‌ن. هه‌ربۆیه‌ یه‌کێک له‌ هاوڕێیانی ژن به‌ ناوی " خاتوو شادی" وه‌ک لێپرسراوی به‌شی دارایی دێاری کرا.
6_ کۆمیته‌ی به‌رێوه‌وبه‌ری پیکهاتو له‌ حدک، پاک، فۆکوس، ن چاک، پژاک هه‌روه‌ک خۆیان مانه‌وه‌ و برێار درا ئه‌گه‌ر روداوێکی نه‌خۆزراو هاته‌ ئاراوه‌ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رییه‌ به‌ ئاگاداری ئه‌ندامان ، خێرا هه‌لویستی خۆی ده‌رببرێ.

پیویسته‌ بلێن که‌ سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستانیش ئاماده‌گی خۆیان بۆ ئه‌ندام بون له‌ داهاتودا ده‌ربریوه‌.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1023 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact