. . . .


10 Oct 2010

له‌پاریس ڕێپێوانێكی‌ ئیعترازی‌ به‌ دژی‌ حوكمی‌ ئێعدام به‌ڕێوه?


فه‌ڕانسه‌ _ ناوه‌ندی‌ هه‌واڵ : له‌ ڕۆژی‌ 10ی‌ ئۆكتۆبر كه‌ به‌ ڕۆژی‌ جیهانیی دژی‌ ئێعدام ناودێركراوه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ندین سازمان و ڕێكخراوی‌ داكۆكیكاری مافی‌ مرۆڤ , ڕێپێوانێكی‌ ئێعتڕازی‌ به‌ دژی‌ حوكمی‌ ئێعدام له‌ پاریس به‌ڕێوه‌ چوو.
ڕێپێوانه‌كه‌ كاتژمێر 4ی‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی‌ ئۆكتۆبر له‌ مه‌یدانی (ژۆرژ پۆمپیدۆ) ده‌ستی پێكرد , به‌شدارانی ڕێپێوانه‌كه‌ به‌ دانی دروشمی‌ نا بۆ ئیعدام و حوكمی‌ ئیعدام ده‌بێ له‌ سه‌راسه‌ری‌ جیهان دا نه‌مێنێ , به‌ره‌و مووزه‌ی‌ لۆڤر و شاره‌داریی پاریس وه‌ڕێكه‌وتن . هه‌ندێ له‌ به‌شدارانی‌ ڕێپێوانه‌كه‌ به‌ سه‌مایه‌ك كه‌ له‌ودا بێزاریی خۆیان له‌ حوكمی‌ ئێعدام نیشان ده‌دا به‌شداریی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ئیعترازییه‌یان كرد. شایانی‌ باسه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ فه‌ڕانسه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وێنه‌ی‌ زیندانیانی كوردی‌ به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراو له‌م ڕێپێوانه‌دا به‌شداریی به‌رچاویان هه‌بوو. ئه‌م ڕێپێوانه‌ ئیعترازییه‌ پاش 2 كاتژمێر كۆتایی پێهات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1029 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact