. . . .


28 Sep 2010

راپۆرتی بەشداری هەیئەتی حدک لە کۆنفڕانسی ساڵانەی حیزبی کرێکاری بریت?


ناوەندی هەواڵ - بریتانیا: هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا شه‌ڵماشی به‌شداری له‌ کۆنفرانسی بەرینی پارتی کرێکاری بریتانیا دا کردوه‌ که‌ بە بەشداری نوێنەرانی ٥٥ حیزبی دۆست لە سەراسەری دنیا، سەفیر و دیپلۆماتەکانی ٦٥ وڵاتی دنیا و ٣٦ ڕێکخراوی سینفی لە رۆژی یه‌کشه‌ممه‌، 4 ی ره‌زبه‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ کردوه‌ و تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌، 8 ی ره‌زبه‌ر ده‌خایه‌نێ.
به‌رنامه‌کانی ڕۆژانی یه‌کشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌، 4 و 5 ی ره‌زبه‌ری ئه‌و کۆنفڕانسه‌ بۆ بەشی نێونەتەوەیی ئەو کۆنفرانسە تەرخان کرابوو و لەو ٢ ڕۆژە دا لە چەند بەشی جیاواز میوانەکانی بەشدار لەگەڵ بەرپرسەکانی پارتی خانەخوێ و لە دەوری یەکتر کۆ بوونه‌وه‌.
لەیەکەم دانیشتنی ئەو بەشە دا که‌ لە سەعات ١٠ بۆ ١١ پێشنیوەڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 4 ی ره‌زبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو، بەرێزان ڕای کۆلینس، سکرتێری گشتیی لیبر پارتیی بریتانیا، مارگرێت بێکێت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارلمانیی حیزبی کرێکار و جۆ بلینگهام وێڕای بەخێر هێنانی میوانەکان، باسیان لە کار وبەرنامەی ئەو کۆنفرانسە و چالاکی هەڵبژارنە گشتیەکانی بریتانیا کرد.
لە بەشی نەهار بۆ میوانە بیانییەکان دا کە لە سەعات ١٢:٣٠ تا ٢:٣٠ دوا نیوەڕۆ درێژەی کێشا، ئەلێکساندر داگڵاس باسی وەزعی ئێستای حیزبە سوسیالیستەکانی ئوروپای کرد.
لە میانەی بەرنامەکاندا هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گەڵ بەرپرسانی ئەحزابی سۆسیایستی ئوروپی و ئەفریقی دیداریان کردووە و باس لە سەر وەزعی کوردی رۆژهەڵات و بەرنامەکانی حدک بۆ داهاتوی کورد و چاوەروانییەکانی گەلی کورد لە ئەحزابی دەستە خوشکی سوسیالیست خرایە روو.
کۆبوونەوەکانی دوا نیوەڕۆ بریتی بوون لە پێشاندانی مۆزەی مێژووی حیزبی کرێکار و ٢ پانێل کە یەکێکیان تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنە گشتییەکانی بریتانیا و پلەن و بەرنامەی ئەو حیزبە بۆ داهاتوی ئەو وڵاتە لە گۆشەنیگای ئۆپۆزسیۆندا.
پانێلی دووهەم تایبەت بوو بە ژنان و بەشداری ئەوان کە لەو پانێلەش دا چەند ئەندام پارلمانی ژن قسەیان کرد و گەیاندنی رێژەی بەشداری ژنان لە پارلمان کە ئێستا ٢٠ لە سەدە ، بە ٥٠ لە ١٠٠وەک ئامانجی سەرەکی و بەرنامەی ئەسلی بۆ داهاتوی ئەو حیزبە باس کرا.
پێویستە بگووترێ ئەو پانێلە گرینگیەکی تایبەتی پێ درابوو، لەبەر ئەوەی ٦٠ لە سەدی ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردندا دراون بە لیبر پارتی لە لایەن ژنان بووە.
لە دوا بەشی ئەو پانێلە دا سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی پارتی کرێکار ئێدوارد میلیباند قسەی بۆ ژنانی بەشداری ئەوکۆنفرانسە کرد و ڕۆڵی ژنانی لەو هەڵبژاردنەدا بەرز نرخاند. لە گفت و گۆیەکی دۆستانە دا نوێنەری حدک هەڵبژاردرانی ئێد میلیبەند بە سەرۆکایەتی پارتی کرێکاری بریتانیا پیرۆزبایی کرد.
هەیئەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرستی کاک مستەفا شڵماشی بەرپرسی نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵات، خاتوو گوڵاڵە شەرەفکەندی بەرپرسی یەکێتی ژنان لە دەروەی وڵات، کاک مەولوود سوارە نوێنەری حیزب لە بریتانیا و كاک محەممەد میراوەیی بەرپرسی کۆمیتەی بریتانیا ، لە نێوان کۆبوونەوەکانی ئەو کۆنفرانسە دا، لە گەڵ ئەو نوێنەر و شەخسیەتە بریتانی و خاریجییانە دیداریان کردووە:
• جۆ بلینگهام، بەرپرسی نێونەتەوەیی پارتی کرێکار
• مارگرێت بێکێت، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی کرێکار لە پارلمانی بریتانیا
• ماگ مێن، ئەندامی پارلمان و بەرپرسی پرۆژەی یارمەتی بۆ دایبن کردنی دێمۆکراسی بۆ وڵاتانی ڕوو لە گەشە
• ئان لیندە، سکرتێری نێو نەتەوەیی حیزبی سۆسیال دێمۆکراتی سوئێد
• دکتۆر ڕۆبێڕتا بلاکمەن وود، وەزیری توجارەت
• پیا لۆکاتێلی، سەرۆکی ئەنترناسیۆنالی ژنان
• جێرێمی کۆربن، ئەندامی پارلمان
• نوێنەرانی حزبەکانی ئەفریقایی و ئوروپایی بەشدار لەو کۆنفرانسە دا
وێنە هەواڵی ئەم راپۆرتە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 2419 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact