. . . .


20 Sep 2010

لە ساڵڕۆژی تاوانی میکونوس‌دا، ئەندامانی حیزب لە فەرانسە سەردانی گ?


فه‌ڕانسه -‌ ناوه‌ندی‌ هه‌واڵ : كۆمیته‌ی‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ ولاتی فه‌ڕانسه‌ ڕۆژی 20ی سێپتامبر به‌ بۆنه‌ی‌ هه‌ژده‌یه‌مین ساڵڕۆژی‌ كاره‌ساتی میكۆنووس له‌ سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان دكتورسادقی شه‌ڕه‌فكه‌ندی‌ , فه‌تاحی‌ عه‌بدوولی‌ و هومایوونی‌ ئه‌رده‌لاَن له‌ گۆڕستانی پێرلاشێز به‌ ئاماده‌ بوونی‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان له‌ فه‌ڕانسه‌ ڕێوڕه‌سمێكی‌ به‌ڕێوه‌برد.
سه‌ره‌تای ڕێوره‌سمه‌كه‌ به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاكی‌ شه‌هیدانی میكۆنووس و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان ده‌ستی پێكرد .
دواتر تاجه‌ گوڵینه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن به‌رپرسی كومیته‌وه‌ له‌ سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان دانرا .
پاشان ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ ولاتی‌ فه‌ڕانسه‌ وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی‌ په‌یمان له‌ گه‌ڵ خوێنی‌ شه‌هیدان به‌ڵێنییاندا كه‌ تا دوا پشوو ڕێبواری‌ ڕێگای‌ ئازادیی كوردستان و درێژه‌ده‌ری‌ ڕێگای‌ شه‌هیدان بن .
perlashez.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1167 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact