. . . .


14 Sep 2010

دیدار له‌گه‌ڵ ماریتا سخاک ئه‌ندامی پاڕلمانی ئوروپا


ناوەندی هەواڵ - بێلژیک: رۆژی سێشه‌ممه رێکه‌وتی 14ی سێپتامبر هاورێ کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حدک بۆ کاروباری یه‌کیتی ئوروپا له‌گه‌ڵ خانمی ماریتا سخاک ئه‌ندامی پاڕلمانی ئوروپا له سه‌ر لیستی هوله‌ند دیدارێکی پێکهێنا. له‌م دیداره‌دا هاوڕێ ئاهه‌نگه‌ری وێرای سپاسی هه‌وڵه‌کانی خانمی سخاک به نیسبه‌ت دۆخی مافی مرۆڤ له ئێراندا، کورته راپۆرتێکی له‌سه‌ر دۆخی مافی مرۆڤ له کوردستان پێشکه‌ش کرد و له رێگای به‌رێزیانه داوای له پاڕلمانی ئوروپا کرد که فشارێکی زیاتر بخرێته سه‌ر ئیران بۆ مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ له ئێراندا و که‌یسی مافی مرۆڤی کورد نه‌خرێته په‌راویزه‌وه و گرینگی خۆی پێبدرێت. له‌به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کاندا کاوه ئاهه‌نگه‌ری ئاماژه‌ی به ده‌رچوونی حوکمی ئێعدام بۆ حه‌بیب‌ا.. گوڵپه‌ریپور کرد و داوای له ناوبراو کرد که پاڕلمانی ئوروپا هه‌وڵه‌کانی بۆ راگرتنی ئێعدامی تێکۆشه‌رانی کورد چڕتر بکاته‌وه.
شایانی باسه که ئه‌م دیداره له ئۆفیسی خانمی سخاک له پارلمانی ئوروپا له بروکسێل به‌رێوه‌چوو.
کورتەیەک لە بۆچوونەکانی خاتوو ماریا لە بابەت کۆماری ئیسلامی لەو ویدیۆیەی خوارەوەدا ببیسن:

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1153 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact