. . . .


6 Sep 2010

راپۆرتی سێ چالاکیی کۆمیتەی دانمارک


ناوەندی هەواڵ: له‌ درێژه‌ی کارو چالاکێه‌کانی خۆیدا، کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان، رۆژی ٢٢/٨/٢٠١٠ کۆبۆنه‌وه‌ی سیاسی ته‌شکیلاتی بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له‌ دورگه‌ی شیله‌ندی سه‌ر به‌ کۆپینهاک پێکهێنا. له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هاورێ ناسر پیرانی به‌رپرسی کۆمیته‌ له‌ سه‌ر پرسە سیاسیەکانی ئەمڕۆی کوردستان و ئێران بۆ به‌شداران قسەی کرد و پاشان کاک محمدی زه‌بیحی به‌رپرسی ته‌شکیلاتی کۆمیتە باسێکی له‌ سه‌ر گرینگیی ته‌شکیلات و ئه‌رکی ئه‌ندامان له‌ ده‌ره‌وه و‌ ناوه‌وە پێشکەش کرد.
کۆبونه‌وه‌که‌ له‌ گه‌ل پێشوازی گه‌رمی ئەندامانی حیزب لە ناوچەی شیلەند بەروروو بوو.

.....
بە مەبەستی پیکهینانی کۆمیته‌یه‌کی نۆی له‌ دۆرگه‌ی یوله‌ند، هەیئه‌تێک له‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی دانمارکی حیزب پیکهاتوو له‌ بەڕێزان ناسر پیرانی، ره‌شید قازی، محمد زه‌بیحی، ره‌سول موته‌فیق ئه‌دیب و حوسین حه‌سه‌نزاده‌، رۆژی ٢٨/٨/٢٠١٠ سه‌ردانی ئه‌و دورگه‌یان کرد.
له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی 4 ساعه‌ته‌دا سەرەتا کورته‌ راپۆرتیک له‌ کار و چالاکیەکانی کۆمیتەی حیزب لە دانمارک و ئەرەکەکانی داهاتوو لە لایه‌ن بەرپرسی کۆمیتە کاک ناسر پیرانی‌یەوە پێشکەش کرا و به‌شداران چالاکانه‌ لە سەر ناوەرۆکی راپۆرتەکە سەرنج و تێبینیی خۆیان دەربڕی.
پاشان له‌ لایه‌ن هاورێیانی کۆمیته‌وه‌ سەرنج و تێبینیی ئامادەبوان تاوتوێ کرا و وڵامی سەرنج و تێبینەکان درانەوە. لە کۆتایی دا کۆمیتەیەکی پێنج کەسی بریتی لە حوسین حه‌سه‌نزاده‌، په‌رویز موزه‌فه‌ری، حه‌سه‌نی ئیسماعیلی، ناسر احمدپور و شیرکۆ ئه‌ندره‌خت وەک ئەندامانی کۆمیتەی هەرێمی یولەند لە لایەن ئەندامانی حیزب لەو هەرێم هەڵبژێردران.
....
به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی بەڕێز ره‌شید قازی وه‌ک به‌شی پیوه‌ندێه‌کان و کاک محمد زه‌بیحی له‌ ته‌شکیلات و بە هاوڕێتەتی بەڕێزان گۆران و ئاسۆ جاویدنێا، له‌ رێکه‌وتی ٢٩/٨/٢٠١٠ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دانیشتنیکی لە گەڵ رۆژنامەوانی دانمارکی مارێا .س. یوهه‌نسن پێکهات کە تێیدا باس له سه‌ر‌ گرفتی کورده‌ په‌نابه‌ره‌کانی نیشته‌جێ له‌ دانمارک و بە گشتی کیشه‌ی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست کرا.
رۆژنامەنوس ماریا س. یوهانسن بەڵێنی دا کە له‌ داهاتویه‌کی نیزیک دا بۆ ناسینی زێاتری کورده‌کان سه‌ردانی کوردستان بکات و حه‌ول بدات کێشەکانی کوردستان له‌ رۆژنامه‌کانی دانمارکی دا زیاتر رەنگدانەوەی هه‌بیت.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1085 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact