. . . .


6 Sep 2010

ساڵیادی 25ی گه‌لاوێژ له‌ولاتی دانمارک رێزی لێ گیرا


ناوەندی هەواڵ: ڕۆژی شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 4ی سیپتامبری 2010ی زایینی له لایه‌ن کومیته‌ی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان و به‌ به‌شداری ئه‌ندامان، لایه‌نگران، دۆستانی حیزب، رێوره‌سمێک به‌ بۆنه‌ی یادی 25ی گه‌لاوێژ، 65مین سالی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌ریوه‌ چوو.
له سەرەتای بەرنامە دا لە لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌‌، خاتوو سنور محمدزاده‌ وێڕای به‌ خێر هێنانی به‌شداربووان، به‌رنامه‌که‌ی به‌مجۆره‌ ده‌ستی پیکرد.
سه‌ره‌تای به‌رنامه‌ به‌ خۆێندنه‌وه‌ی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب له‌ لایه‌ن کۆری سرودی یه‌کێتی لاوانی رۆژهه‌لاتی کوردستان و ڕاگرتنی ده‌قیقه‌‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان ده‌ستی پێکرد. پاشان پەیامی کۆمیته‌ی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن کاک ناسر پیرانی به‌رپرسی کومیته‌ی حیزب له‌و ولاته‌ خوێندراوه‌.
به‌ نیشانه‌ی 65مین سالرۆژی دامه‌زرانی حیزب دێموکرات، یه‌کێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ پیشکه‌شکردنی هه‌لپه‌رکێ رێورەسمەکەیان رازاندەوە و هه‌روه‌ها سنور محمدزاده‌ش به‌ پیشکه‌شکردنی چه‌ند پارچه‌ شێعر و په‌خشانی شۆڕشگێرانه‌ سەرنجی بەشدارانی بۆ ئەم یادەوەریە راکێشا‌.
له‌ درێژه‌ی مەراسمه‌که‌دا دیجه‌ی ئاسۆ به‌ موزیک و گۆرانی شاد تێکەڵ به‌ هه‌لپه‌رکێی بەشداران رێورەسمەکەی پتر رازاندەوە .
له‌ به‌شێکی دیکه‌ی مه‌راسمه‌که‌دا ،خه‌لات پیشکه‌ش به‌ چوار کەس له‌ تێکۆشەرانی دیرینی حیزب و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و هەروەها دانمارکیەکی دۆستی کوردی کرا.
راپۆرتە هەواڵی ئەم رێورەسمە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1142 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact