. . . .


5 Sep 2010

به‌رپرسی به‌شی پیوه‌ندیکانی کۆمیته‌ی حیزب سەردانی حێزبی لیبراڵی


ناوەندی هەواڵ – ئاڵمان: رۆژی ٣/٩/٢٠١٠ بەڕێز سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی پێوەندیەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان سەردانی حیزبی لیبڕاڵەکانی ئەو وڵاتە (FDP)ی کرد و لە گەڵ بەڕێز کریستیان تیل، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ و یارمەتیە مرۆڤایەتیەکانی ئەو حیزبە کۆبۆوە.
کۆبوونەوەکە لە دەفتەری کاری خاتوو کریستیان تیل پێکهات و تییدا سەرەتا بەرپرسی بەشی پێوەندیەکانی حیزب لە کۆمیتەی ئاڵمان سەرەتا باسێکی کورتی سەبارەت بە تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و سیاسەتەکانی ئەم حیزبەی لە پێناو وەدیهێنانی دێموکراسی و دابین کردنی مافە نەتەوایەتیەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد. هەر لەم پێوەندیەدا بەڕێز سوڵتان گوڵاوی هەڵوەستەی لە سەر سیاسەتەکانی سیاسەت و روانگەکانی حیزب لە بابەت بارودۆخی ئەمڕۆی ئێران و کێشە کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسیەکانی ئەم وڵاتە دا کرد کە لە سایەتی دەسەڵاتی سەرەڕۆییانەی کۆماری ئیسلامی دا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر داوێنگیری خەڵکی ئێران دەبنەوە.

له به‌شیکی دیکەی باسەکان دا پیشێڵکاری مافەکانی گەلی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی و ئەو سەرکوت و زەبروزەنگەی کە رۆژانە لە لایەن ئەو رێژیمە دیکتاتۆرەوە لە سەر چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکان پەیرەو دەکرێ، باسی لێ کرا و لەم نێوەدا بە تایبەتی باس لە پێسێلکاریەکانی ئەم چەند مانگەی رابردوو کەوتە بەر باس. هەر لەم بارەشەوە لیستێک لە پێشێلکاریەکانی مافەکانی خەڵکی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە پێشکەش بە لایەنی خانەخوێ کرا داوا له به‌رێزیان کرا که له ئاست پیشێل کردنی ماڤی مرۆڤ له رۆژهه ڵاتی کوردستان بی ده‌نگ نه‌بن. هه‌روەها داوایان لێ کرا که به پێی تۆانا هه‌وڵی خۆیان بو به‌رگری له مه‌رگی ئه‌و بەندکراوانەی کورد که سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا سه‌پێندراوه، بخه‌نه گه‌ڕ.
به رێز کریستیان تیڵ لەم بارەوە رایگەیاند که حیزبی لیبراڵی ئاڵمان به گشتی دژ به حۆکمی له سێداره‌دانی مرۆڤە و له پیۆه ندی لە گه‌ڵ ئیران دا حیزبەکەی تا ئیستا له کاناڵی جۆراوجۆره‌وه هه‌وڵی داوه که ئیران ده‌ست له سیداره‌دانی مرۆڤه‌کان هه ڵگرێ و رێز له کەرامه‌ت و مافی تاکه‌کان و سەرجەم کۆمه‌ڵگا بگرێ و خۆی پابه‌ند به یاسا نێۆنه‌ته‌وه‌ییەکان بزانێ. بەرپرسی بەشی افی مرۆڤی حیزبی لیبراڵی ئاڵمان لە درێژەی وتەکانی دا ئاشکرای کرد کە ئەوان وه‌ک حیزبیکی لێبراڵ گرینگی تایبه‌ت ده‌دن به ماڤی مرۆڤ و هه‌روەها به مافی که‌مینه‌کان و وتی: من باوه‌رم وایه که FDP پشتیوانی لە به‌شیکی زۆر له خواستەکانی حیزبی دێمۆکرات وه‌ک دابین کردنی دێمۆکراسی و پیکهێنانی سیستمێکی فیدراڵی بۆ گه‌ڵانی ئیران ده‌کا.
کۆبوونەوەکە سەرجەم کاتژمێر و نیوێکی خایاند.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 924 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact