. . . .


3 Sep 2010

خۆپێشاندانێكی‌ ئیعتڕازی‌ له‌ پاریس به‌ڕێوه‌چوو


فه‌ڕانسه‌ _ ناوه‌ندی‌ هه‌واڵ : ڕۆژی‌ جومعه‌ 12ی‌ خه‌رمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ئیعتڕازی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ پشتیوانی‌ له‌ زیندانیی سیاسی شیوا نه‌زه‌رئاهاری‌ و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسیی ناو زیندانه‌كانی‌ ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م خۆپێشاندانه‌ ئیعتڕازییه‌دا كه‌به‌ده‌ست پێشخه‌ریی كۆمیته‌ی‌ دژی‌ سه‌ركوتی‌ ئێرانییان له‌ فه‌ڕانسه‌ پێكهاتبوو , كۆمه‌ڵێك په‌یام له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌كانی‌ داكۆكیكاری‌ مافی‌ مرۆڤ خوێندرایه‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تادا په‌یامی شاره‌داری‌ مه‌نته‌قه‌ی‌ مه‌له‌كۆفی‌ پاریس به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ شیوا نه‌زه‌رئاهاری‌ و زیندانییانی ناو زیندانه‌كانی رژیمی‌ ئیسلامی‌ ئێران خوێندرایه‌وه‌.
دواتر چه‌ندپه‌یامێك له‌ لایه‌ن چه‌ندین كه‌سایه‌تیی فه‌ڕانسه‌وی‌ بۆپشتیوانی له‌ زیندانییان پێشكه‌ش كرا .
پاشان په‌یامی‌ كومیته‌ی‌ دژی‌ سه‌ركوتی ئێرانییان له‌ فه‌ڕانسه‌ خوێندرایه‌وه‌كه‌تێیدا داوای‌ ئازادكردنی بێ مه‌رجی‌ شیوا نه‌زه‌ر ئاهاری‌ و زیندانییانی دیكه‌ی‌ سیاسیی ناو زیندانه‌كانی رێژێم كرابوو.
له‌درێژه‌ی ئه‌م خۆپێشاندانه‌دا به‌شێك له‌ دیمه‌نه‌كانی كورته‌ فیلمێك كه‌ له‌ سه‌ر ژیانی شیوا نه‌زه‌ر ئاهاری‌ دروست كرابوو پێشان درا و ده‌رهێنه‌ری‌ فیلمه‌كه‌ باسێكی‌ كورتی له‌ ژیانی شیوا نه‌زه‌ر ئاهاری‌ پێشكه‌ش كرد.
دوابه‌دوای قسه‌كانی ده‌رهێنه‌ری‌ كورته‌ فیلمی‌ شیوا , په‌یامی‌ كومیته‌ی‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ فه‌ڕانسه‌ له‌ لایه‌ن جه‌ماڵ پووركه‌ریم به‌رپرسی كومیته‌ی‌ حیزب له‌و ولاَته‌ پێشكه‌ش كرا, له‌به‌شێك له‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ كومیته‌ی‌ حیزبی دێموكڕات له‌ فه‌ڕانسه‌دا هاتبوو:
له‌ ئێرانی ئه‌مڕۆدا كه‌ به‌ گه‌وره‌ترین زیندانی‌ سیاسیی جیهان ناوی‌ ده‌ر كردووه‌ بابه‌تێك به‌ ناوی‌ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین مانای نیه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئازادانه‌ ده‌ڵێن و ده‌نووسن له‌ لایه‌ن رژیمه‌وه‌ به‌ محاڕب له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن و حوكمی‌ قورسیان به‌ سه‌ر داده‌سه‌پێ‌,
له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی‌ كوَمیته‌ی‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ فه‌ڕانسه‌دا هاتبووكه‌:ئێمه‌ پشتیوانیی خۆمان له‌ كه‌مپه‌ینی هه‌وڵدان بۆ ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی ڕاده‌گه‌یه‌نین و داوای ئازادیی بێ شه‌رت و مه‌رجی‌ به‌ندكراوانی سیاسیی ناو زیندانه‌كانی رێژیم ده‌كه‌ین.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ئیعترازییه‌ كه‌ له‌ مه‌یدانی حقووقی‌ به‌شه‌ری‌ پاریس و به‌ به‌شداریی به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان و چه‌ندین هێز و لایه‌نی‌ سیاسی و حقووقی‌ به‌شه‌ری‌ له‌ فه‌ڕانسه‌به‌ڕێوه‌چوو پاش 2 كاتژمێر كۆتایی پێهات.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1034 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact