. . . .


31 Aug 2010

بە بەشداریی بەڕێز کاوە ئاهەنگەری، کۆبوونەوەیەک بۆ کۆمیتەی سویسی حی


ناوه‌‌ندی -هه‌‌واڵ سویس: رۆژی یەکشه‌ممه، ‌‌‌‌رێکه‌‌وتی ٢٩/٨/٢٠١٠ له‌‌سه‌‌ر بانگهێشتی کومیته‌‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌‌‌وڵاتی سویس، کۆبونه‌‌‌یه‌‌ک بۆ به‌‌رێز کاک کاوه‌‌ ئاهەنگەری ئه‌‌ندامی جێگری کومیته‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی و به‌‌رپرسی حێزب بۆ کاروباری ئوروپا لە شاری بیل بۆ ئه‌ندامانی کومیته‌ی حیزب لەو وڵاتە‌ پێکهات.
ئه‌‌رک و وزیفه‌‌ی ئه‌‌ندامان له‌‌مه‌‌ر کاروباری حیزبی و پێویستی زیاتری بایه‌‌‌خدان به‌‌کاری دیپلۆماسی و ته‌‌شکیلاتی و پرۆسه‌‌ی کاری هاوبه‌‌ش و رێگه‌‌ خۆش کردن بۆ که‌‌سانی پسپۆرو شارزا لە مه‌‌یدانی خه‌‌بات دا؛ ناوەرۆکی وتەکانی کاک کاوە ئاهەنگەری لەو کۆبوونەوەیەدا بوو. بەڕێزیان لە بەشێکی تری باسەکەی دا تیشکی خستە سەر که‌‌موکۆریەکان و خاله‌‌لاوازه‌‌کانی لە مەیدانی کار و تێکۆشان دا و چۆنیەتی لابردنی ئەو لاوازیانەی هێنایە بەرباس و لەم بارەوە تێبینی و رێنوێنیەکانی بۆ هاوڕێیانی کۆمیتە دەستنیشان کرد.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا له‌‌لایه‌‌ن هاورێیانی کومیته‌‌ی سویس پرسیار و پێشنیاری جۆراوجۆری پێوەندی دار بە کار و تێکۆشانی حیزب بە گشتی رووبەڕووی بەڕێز کاوە ئاهەنگه‌‌ری کرایەوە که‌‌ به‌‌رێزێان وڵامی پێویستی داوه‌‌ و ئامادەیی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بۆ هەموو جۆرە هاوکاریەک دووپات کردەوە.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1013 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact