. . . .


29 Aug 2010

شەست‌وپێنجەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی حدک لە وڵاتی سویس بەرز راگیرا


ناوه‌‌‌ندی هه‌‌واڵ - سوئیس: کومیته‌‌‌ ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ‌‌به‌ هاوکاریی ‌‌یه‌‌‌کیه‌‌تی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌‌لاتی کوردستان له‌ شاری بێرنی ‌‌وڵاتی‌‌سوئیس، ڕیوڕه‌سمێکی پڕ شکۆیان بۆ ڕێزگرتن له‌ ٦٥مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێک هێنا.
رێورەسمەکە ئێوارەی ڕۆژی شه‌ممه‌ 28ی ئاگوست ‌‌به ‌‌به‌‌شداری‌‌‌ ‌به‌‌‌‌شێکی به‌‌رچاو له‌‌کوردانی هه‌‌ر ‌‌چوار پا‌‌رچه‌‌ی کوردستان و نوێنه‌‌رانی حیزب و لایه‌‌نه‌‌‌‌‌‌سێاسێ‌‌کانی کوردستانی و‌‌ ئێرانی،‌ به‌‌‌‌سرودی ئه‌‌ی ره‌‌قیب و ده‌قیقەیەک ‌‌‌وەستان بۆ گێانی پاکی شه‌‌هیدانی کورد وکوردستان ده‌‌ستی پێ‌‌کر.
لە سەرەتای بەرنامەدا گروپی هه‌‌ڵپه‌‌رکێ یه‌‌کیه‌‌تی لاوانی دێموکرات بە نیشاندانی چەند گەڕ هەڵپەڕکێی جوانی کوردەواری پێشوازیان لەو رۆژە پیرۆزە کرد و پاشان له‌‌ لایه‌‌ن به‌‌رێز مه‌‌لاعه‌‌زیز ئه‌‌حمه‌‌دی بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی سویس به‌‌خێر هاتنی میوانان ولایه‌‌نه‌‌ سێاسیەکانی کرد. دواتر‌ کاک کاوه‌‌ ئاهه‌نگه‌‌ری ‌‌ئه‌‌ندامی جێگری کومیته‌‌‌ی ناوندیی ‌‌حیزبی دێموکراتی کوردستان باسێکی له‌‌سه‌‌ر مێژووی 25 ی گه‌‌لاوێژ و هه‌‌روه‌‌ها سیاسه‌‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌‌‌مه‌‌ر به‌‌رژوه‌‌ندی نه‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌‌یی گه‌‌لی کورد، پێویستیی یه‌‌کریزی و ته‌‌بایی و هاوخه‌‌باتی ‌لە نێوان ‌هێزه ‌‌‌سیا‌‌سیەکانی کوردستانی و ئێرانی و له ‌‌‌قاو‌‌دانی‌‌‌‌‌‌سێاسه‌‌ته‌‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌‌مه‌ڕ سه‌‌رکوت وکوشتاری کورد له‌‌رۆژهه‌‌لاتی کوردستان پێشکه‌‌ش کرد. پاش وته‌‌کانی به‌‌رێز کاوه‌‌ ئاهەنگەری، نوێنەرانی ئەو حیزب و لایەنانەی خوارەوە بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش کرد:
1. یه‌‌کێتی نیشتمانی کوردستان، ره‌‌‌سوڵ خۆشناو
2 .پارتی کڕێکارانی کوردستان، پێ کا کا، هه‌‌واڵ له‌‌زگین
3 . .پارتی یه‌‌‌کێتی دێموکراتی کورد له‌‌سوریه‌‌.
4 - کۆمه‌‌ڵەی سۆرشگێڕی زه‌‌حمتکێشانی کوردستانی ئێران، به‌ختێارعه‌‌لیار
5. سازمان خه‌‌باتی کوردستانی ئێران، ئازاد حوسین زاده
6 حیزبی شێوعی کوردستان، ئازاد عوسمان
7.رێکخراوی چاک، حاجی ئه‌‌نوه‌‌ر
7- کۆمه‌‌له‌‌ی زه‌‌حمه‌‌تکێشانی کوردستان، ئیدریس مورادی
8 .کانونی دێمۆکراتێکی په‌‌‌نابه‌‌رانی ئێرانی، نازار تازیک
9. یه‌‌کێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌‌لاتی کوردستان، زاهیر حاجی قادر

لە درێژەی رێورەسمەکەدا کچه‌‌ کوردی مێر منداڵ شه‌‌‌هین موحه‌‌مه‌‌‌دی به‌‌ده‌‌نگی به‌‌سۆزی شێعرێکی به‌‌ناوی کوردم من پێشکه‌‌ش کرد. بەشی دووهەمی رێورەسمەکە بە دەنگی خۆشی هونەرمەندان هێرش هەورامی و زیاد رەواندزی وێڕای گروپی مۆسیقا تێکەڵ بە هه‌‌ڵپەرکێی رازاوەی کچان و کوڕانی کورد بوو که‌ تاکات ژمێر 11.5 شه‌‌و درێژه‌‌ی کێشا.
بۆ دیتنی وێنەهەواڵی ئەم رێورەسمە ئێرە کلیک بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1130 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact