ناوه‌ندی هه‌واڵ- فه‌ڕانسه: ڕۆژی 28ی ئووت خۆپێشاندانێك به مه‌به‌ستی پشتیوانی له سه‌كینه‌ی محه‌ممه‌دی ئاشتیانی و زیندانیانی ناو به‌ندیخانه‌كانی ئێران له پاریس و 99 شاری دیكه‌ی دنیا به‌ڕێوه‌چوو له خۆپێشاندانه ئیعترازییهكهی پاریس دا كه نزیكه‌ی 700 كه‌س تێیدا به‌شدار بوون , هه‌موان خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سه‌نگسار له ئێران بوون, ئه‌و خۆ پێشاندانه كه له مه‌یدانی حقووقی بهشهرناسراو به ترۆكادێرۆ و به بانگه‌وازی كۆمه‌ڵێك له داكۆكیكارانی ماڤه‌كانی مرۆڤ, ڕێكخراوی داكۆكی له ماڤه‌كانی مرۆڤ, و ژنان له فه‌ڕانسه, رێكخراوی ماڤی جیهانی بۆ ژنان , ڕێكخراوی خه‌بات دژی تیرۆریسم, ژنانی یه‌كگرتووی فه‌ڕانسه و یه‌كێتی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌كانی ژنان و كومیتهیحیزبی دێموكراتی كوردستان له فه‌ڕانسه به‌ڕێوه‌چوو, كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی فه‌ڕانسه له ئه‌م خۆپێشاندانه‌دا به‌شدارییان كرد,
كه تێیدا كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوپهیامیان پێشكه‌ش كرد كه له كه‌سایه‌تیه به‌شداربووه‌كانی فه‌ڕانسه ده‌توانین ئاماژه به (دانیل سالوارتۆر)فه‌یله‌سووفی ناسراو و خانمی (یمیناگیلی )ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاری پاریس و ڕاوێژكاری شاره‌داری بۆ ماڤه‌كانی مرۆڤ بكه‌ین له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری ڕێكخراوی ماڤه‌كانی جیهانی بۆ ژنان له په‌یامه‌كه‌ی دا حوكمی سه‌نگساری مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادیی سه‌كینه‌ی ئاشتییانی بوو, دواتر نوێنه‌ری ڕێكخراوی فه‌ڕانسه‌وی خه‌بات دژی تیرۆریسم په‌یامێكی پێشكه‌ش كرد , كه تێیدا هاتبوو : ئێران زیندانێكی گه‌وره‌ی سیاسییه كه ژنان و پیاوان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ناچار به ئیعتراف ده‌كا پاشان په‌یامی ڕێكخراوی ژنانی یه‌كگرتووی فه‌ڕانسه خوێندرایه‌وه كه له‌ودا داواكرابوو تا بێده‌نگی حاكم بێ ئه‌وه له ئێران , ئه‌فغانستان و پاكستان و ولاَتانی تر ئیعدام هه‌ر ده‌مێنێ .
دواتر په‌یامی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له فه‌ڕانسه له لایه‌ن جه‌ماڵ پووركه‌ریم به‌رپرسی كومیته‌ی حیزب له‌م ولاَته خوێندرایه‌وه , له به شێك له په یامهكهی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له فه‌ڕانسه‌دا هاتبوو:كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان سه‌ر كوت ,ئیعدام ,سێداره‌و سهنگسارمهحكووم ده‌كا و ئه‌م حوكمانه به قرون وسطایی و دواكه‌وتووانه له قه‌ڵه‌م ده‌دا . له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتبوو: ئێمه هاوده‌نگ له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌م سزایه مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی سه‌نگساری سه‌كینه ئاشتیانین . له كۆتای په‌یامه‌كه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له فه‌ڕانسه‌دا داوا له سه‌رجه‌م داكۆكیكارانی ماڤه‌كانی مرۆڤ و یه‌كێتی ئورووپا كرابوو كه‌به نیسبه‌ت زیندانییانی كورده‌وه بێده‌نگ نه‌بن , هه‌روه‌ها داوا كرا كه به هانای به‌ندكراوی سیاسیی كورد ڕه‌حیم ره‌شه‌وه بچن كهمانگێكه مانی له خواردن گرتوه و چه‌ند ڕۆژێكه له حاڵه‌تی كۆما دایه , له‌كۆتایی ئه‌م رێوره‌سمه دا چه‌ند په‌یامێكی دیكه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی فه‌ڕانسه‌وی خوێندرانه‌وه , جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ته‌نیا حیزبی به‌شداربووی كورد و ئێرانی كه په‌یامی پێشكه‌ش كرد نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستان له فه‌ڕانسه بوو.
دوابه دوای په‌یامه‌كان به‌شداربووان ڕوویان له سه‌فاڕه‌تی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له پاریس كرد بهلاَم پۆلیس ئیزنی نزیك بوونه‌وه‌ی پێنه‌دان به‌ڵام په‌یامی ئه‌م كۆبوونهوهئیعترازییه له نامه‌یه‌كدا درایه سفاڕه‌تی
ڕێژیم كه له‌ودا داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئیعدام و سه‌نگسار كرابوو ئه‌م كۆبوونه‌وه ئیعترازییه پاش 2 كاتژمێر كۆتایی پێ هات.
بەشێک لە فیلمی خۆپیشاندانەکە: