. . . .


27 Aug 2010

سه‌ركوت, سێداره ‌و سه‌نگسار مه‌حكووم ده‌كه‌ین


كومیته‌ی‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌ ولاَتی‌ فه‌ڕانسه،‌ به‌ توندی‌ دژی‌ حوكمی‌ ئیعدام, سه‌ركوت, سێداره‌ و سه‌نگساره‌ و له‌ به‌رانبه‌ریدا هه‌ڵوێست ده‌گرێ‌ و ئه‌و حوكمانه‌ به‌ (قرون وسطایی) و دواكه‌وتووانه‌ له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دا و خوازیاری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ حوكمی‌ سه‌نگساری (سه‌كینه‌ ئاشتیانی) و هه‌موو حوكمدراوانی دیكه‌یه‌ . هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای‌ جیهانی ئه‌م حوكمه‌ به‌ توندی‌ مه‌حكووم ده‌كه‌ین و داوا له‌ كۆمه‌ڵگای‌ جیهانی‌, یه‌كێتی ئورووپا و سه‌رجه‌م حیزب و رێكخراوه‌كانی‌ ماڤی‌ مرۆڤ ده‌كه‌ین به‌ هانای به‌ندكراوانی كوردستان و ئێرانه‌وه‌ بچن، چونكه‌ دۆخی‌ به‌ندكراوانی‌ كورد له‌ ناو به‌ندیخانه‌كانی‌ ڕێژیمی‌ ئیسلاميی‌ ئێراندا ناله‌باره‌.
زیندانیی سیاسیی كورد (ره‌حیم‌ ڕه‌ش) ماوةي مانگێكه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و دوو ڕۆژه‌ له‌ حاڵه‌تی‌ كۆمادایه‌ و مه‌ترسیی گیانی له‌ سه‌ره‌ و پێویسته‌ ده‌نگی‌ كپكراوی‌ بگه‌یه‌ننه‌ داكۆكیكارانی‌ ماڤه‌كانی‌ مرۆڤ.
له‌ كۆتاییدا جارێكی‌ دیكه‌ كۆمیته‌ی‌ حیزبی دێموكراتی كوردستان، پشتیوانيی خۆی‌ له‌ كه‌مپه‌ینی‌ دژی‌ سه‌نگساری‌ (سه‌كینه‌‌ ئاشتیانی) ده‌رده‌برِێ و خوازیاری‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ ئه‌م حوكمه‌یه‌.
به‌ مه‌به‌ستی پشتگیری له‌ زیندانیانی ناو به‌ندیخانه‌کانی کۆماری سه‌نگسار و سێداره‌ی ئیسلامیی ئێران داوا له‌ سه‌رجه‌م ئازادی خوازان ده‌که‌ین که‌ له‌ خۆپێشاندانێک که‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ پاریس به‌ڕێوه‌ ده‌چێ به‌شداری بکه‌ن .

کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ فه‌ڕانسه‌ 26 . 08 . 2010
شه‌ممه‌ ، 28 ی ئووت ساعه‌ت 12
شوێن : مه‌یدانی حقووقی به‌شه‌ر ، مێترۆی 6 ، 9 Trocadero

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 945 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact