. . . .


16 Aug 2010

لە شاری بیل سمینارێک بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ بە بەشداریی کاک حەسەن رەست??


ناوه‌‌ندی هه‌‌واڵ - سوئیس: پاشنیوەڕۆی رۆژی یەک‌شه‌‌مه‌‌‌ رێکه‌‌وتی 15.8.2010 له‌‌سه‌‌ر داوای کومیته‌‌‌ی سوئیس و بە بەشدرایی ژمارەیەک لە ئه‌‌ندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس سمینارێک بۆ کاک حەسەن رەستگار ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزب له‌ ‌شاری بیل بەڕێوە چوو.‌‌
بە دوای بەخێرهاتنی کاک حەسەن رەستگار و سەرجەم ئامادەبوان لە لایەن کومیته‌‌‌ی سوئیس سمینار بە راگرتنی خوله‌‌کێک بێده‌‌نگی بۆ رێزگرتن له‌‌گێانی
پاکی شه‌‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردو کوردستان دەستی پێکرد و بەدوای ئەوەدا کاک حه‌‌سه‌‌ن باسێکی گشتی له‌‌سه‌‌ر ئاڵوگۆره‌‌کانی دونیا به‌‌‌گشتی و کاردانەوەیان لە سەر پرسی کورد و به‌‌رژوه‌‌ندی نه‌‌ته‌‌‌وه‌‌یی پێشکەش کرد. رێزدار رەستگار هه‌‌روه‌‌‌ها تیشکی خستە سەر پێویستی یەکریزی و تەبایی لە نێوان خەڵکی کوردستان و حیزب و لایەنەکان و روانگه‌‌‌‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لەم بارەوە راگەیاند کە یەکریزی بە مەرجی سەرکەوتنی گەلەکەمان لەم قۆناخەدا دەزانێ.
کاک حەسەن رەستگار لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بە ‌هەوڵی چەوا‌‌‌شه‌‌کارانەی هێندێک که‌‌‌س و لایه‌‌ن بە مەبەستی شێواندنی مێژووی گەلەکەمان کرد و پێیوابوو ئامانجی ئەم هەواڵانە دوبه‌‌رەکی خستنه‌‌ نێو رێزه‌‌کانی نه‌‌ته‌‌وه‌‌که‌‌مان و به‌‌تایبه‌‌تی ریزه‌‌کانی حیزبە کوردیەکانە و گوتی دوژمنانی ئێمه‌‌ له که‌‌مین دان و ئه‌‌وه‌‌ ئێمه‌‌ین کە نابێ رێگا به‌‌م ‌‌جۆره‌‌ چەواشەکاریانە‌‌ بده‌‌ین.
له‌‌کۆتایی دا کات درا به‌‌ به‌‌شداران تا پرسیار و بۆچونی خۆیان لە مەڕ باسەکەی کاک حەسەن و پرسە پێوەندیدارەکانی تر ده‌‌رببرن که‌‌له‌‌لایه‌‌ن به‌‌شدارانەوه‌‌ پرسیار و تێبینی جۆراوجۆر هاتە ئاراوە و لە لایەن‌‌ کاک حه‌‌سه‌‌ن ره‌‌ستگارەوە وڵام درانه‌‌وه‌‌.
کۆبوونەوەکە ماوەی سێ کاتژمێری خایاند
swis-25i-gelawej.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1146 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact