. . . .


12 Aug 2010

بەڕێوەچوونی ئۆردویەکی زانستی بۆ بنەماڵە کوردەکان لە ئوتریش


ناوەندی هەواڵ - ئوتریش: ئۆردویەکی 3 ڕۆژه‌ کە هاوکات سمینار و کۆبوونەوەی زانستیی لە خۆی گرتبوو له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی کوردی تاراوگه‌ له‌ وڵاتی ئوتریش بۆ ژمارەیەک لە بنەماڵە کوردەکانی نیشتەجێ لەم وڵاتە بەڕێوە چوو . بەرنامەکە دوانیوه‌ڕۆژی 6/8/2010 ده‌ستی پێکردو له‌ دوانیوه‌ڕۆی 8/8/2010 کۆتای پێهات.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا نزیک بە 50 که‌س به‌شداریان کرد.
به‌رنامه‌ی ئه‌م دوو ڕۆژه‌ به‌م شێوه‌ییه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌خێرهاتنکردنی به‌شداران به‌ هه‌ردوو زمانی کوردی و ئاڵمانی له‌ لایه‌ن هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حیزب‌ کاک په‌رۆش قادری و کاک محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی.
پێشکەش کردنی چەند ئاهه‌نگی کورتی موزیک له‌ لایه‌ن منداڵانی بنه‌ماڵه‌کانه‌وه‌.
سفره‌و و خوانی شام که‌ له‌ لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزب ئاماده‌ کرابوو
شه‌وێک له‌ گوێی ئاگردان که‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی ده‌وری ئاگر بوو تا شه‌ودره‌نگانێکی خایاند.

به‌یانی ڕۆژی دواتر به‌رنامه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ی پێدرا:
باسێک له‌ سه‌ر "تاراوگه‌نشینی و ته‌ندروستی و له‌شساغی" له‌‌ وڵاتی نیشته‌جێ بوونیان که‌ له‌ لایه‌ن پسپۆڕی ده‌روونناسی و مامۆستای ئه‌م بواره‌ کلاوس ڤایسنشتاینه‌ر پێشکه‌ش کرا، ئه‌م به‌شه‌ی سیمیناره‌که‌ که‌ نزیکه‌ی دوو کاتژمێری خایاند له‌ گه‌ڵ پێشوازیه‌کی گه‌رمی به‌شدار بوان به‌ره‌وڕوو بوو.
وێڕای کەلوپەلی یاری و خافلان و سه‌رگه‌رمی بۆ منداڵان هه‌ر له‌ لایه‌ن منداڵانی بنه‌ماڵه‌کانی به‌شداره‌وه‌ یه‌ک دوو ئاهه‌نگی کورتی موزیک پێشکه‌ش کرا.
تۆپێن و واڵیبال و مه‌له‌کردن له‌ مه‌یدانی به‌ربڵاوی شوێنی گیراو بۆ سیمیناره‌که‌ چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی سه‌رگه‌رمی بوون که‌ له‌ سروشتی جوان و ڕازاوه‌ی داوێنه‌کانی کێوی ئاڵپ دا به‌ڕیوه‌چوون.
وێنە هەواڵی ئەم ئۆردویە لێرەوە ببینە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1169 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact