. . . .


9 Aug 2010

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندانێك له‌ پاریس بۆ پشتگیری له‌ زیندانیان??


ناوه‌ندی‌ هه‌واڵ _ فه‌ڕِانسه‌ : به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی و پشتگیری له‌ مانگرتنی ئه‌م دواییانه‌ی‌ ناو به‌ندیخانه‌ی‌ ئێوین و به‌ندكراوانی‌ كورد ، كۆمیته‌ی‌ حیزبی دێمۆكراتی كوردستان له‌ وڵاتی فه‌رانسه‌ له‌ بانگه‌وازێك دا كه‌ پێشتر بڵاوی كردبۆوه‌ و له‌ودا داوای‌ خۆپێشاندانێكی ئیعترازیی كردبوو ، له‌ رۆژی 18ی گه‌لاوێژ به‌ ئاماده‌بوونی كۆمیته‌ی‌ فه‌رانسه‌ی‌ حیزبی دێمۆكراتی كوردستان و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌ ، یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێرانی له‌ فه‌رانسه‌ و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی له‌ پاریس و هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی ئێرانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئیعترازی له‌به‌رده‌م سفاره‌تی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ پاریس به‌ڕێوه‌ برد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ دانی چه‌ندین درووشمی وه‌ك "زیندانیی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێ" ، "بڕووخێ رێژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی" ده‌ستی پێكرد. پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی‌ فه‌رانسه‌ی‌ حیزبی دێمۆكراتی كورردستان له‌ لایه‌ن جه‌ماڵ پووركه‌ریم به‌رپرسی كۆمیته‌ی‌ حدك له‌م وڵاته‌ خوێندرایه‌وه‌ كه‌ له‌ودا وێڕای مه‌حكوومكردنی جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی داوا له‌ رێكخراوه‌كانی ماڤی مرۆڤ كرابوو كه‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ حوكمی ئیعدام و زیندانیی به‌ند كراوانی‌ سیاسیی كورد بخه‌نه‌ گه‌ڕ.
دواتر "بیژه‌ن ره‌ستگار" په‌یامی ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی له‌ زیندانیانی سیاسی و عه‌قیده‌تی له‌ پاریس پێشكه‌ش كرد. په‌یامی یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێرانی له‌ فه‌رانسه‌ له‌ لایه‌ن عه‌لیره‌زا نه‌وابی خوێندرایه‌وه‌.
پێویسته‌ بگوترێ كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ئیعترازییه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیته‌ی‌ حدك له‌ فه‌رانسه‌ و یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێرانی وه‌ڕێخرابوو.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ دانی‌ چه‌ندین درووشم ، پاش 3 كاتژمێر كۆتایی پێهات.
بۆ دێتنی وێنەی زیاتر ئێرە کلیک بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1037 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact