. . . .


8 Aug 2010

شەست‌وپێنجەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حدک لە وڵاتی فینلاند رێزی لێ گیرا


ناوەندی هەواڵ - فینلاند: بیست و پێنجی گه‌لاویژ شەست و پێنجەمین سالرۆژی دامه‌زرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ شاری تۆرکۆ له‌ وڵاتی فینله‌ند به‌ به‌شداری سه‌دان که‌س له‌ کوردانی دانیشتوی ئه‌و ولاته و لەوانە ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و نوێنەرانی حیزبە کوردستانیەکان بەڕێوە چوو.‌
رێورەسمەکە ئێوارەی رۆژی شەممە، ٧ی ئووت به‌سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب له‌ لایه‌ن گروپی سرودی یه‌کیه‌تی لاوانی رۆژهه‌لاتی کوردستان بە سەرپەرەستیی هونەرمەندی ناو ریزەکانی حیزب کاک فەرهاد ساڵحی ده‌ستی پێکرد و پاشان ئامادەبوان بۆ رێزگرتن لە یاد و خەباتی شەهیدانی رێگای ئازادیی کوردستان دەقیقەیەک بە بێدەنگی راوەستان. پاشان بەڕێوەبەرانی بەرنامە تۆفیق دادگوش و بەهار شێخی بە خوێندنەوەی چەند کۆپلە شێعری شۆڕشگێڕی پێشوازییان لە شەست و پێنجەمین ساڵرۆزژی دامەزرانی حیزبەکەیان، حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد.

لە سەرەتای رێورەسمی ئەم بۆنە مێژوییەدا، په‌یامی کۆمیته‌ی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینالد له‌ لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب کاک سه‌ید ئه‌حمه‌د حسه‌ینی خوێندرایەوە. پاشان پەیام و بروسکەی ئەو حیزب و لایەنانەی خوارەوە پێشکەش کران:
په‌یامی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ولاتی فینله‌ند له‌ لایه‌ن کاک دلێر په‌رویز
په‌یامی کۆمیته‌ی فینله‌ندی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌ لایه‌ن بەڕێز هیوا وه‌رتێ
په‌یامی کۆمه‌له‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئیران له‌ لایه‌ن کاک جه‌عفه‌ر مسته‌فا سولتانی
په‌یامی سازمانی خه‌باتی‌ کوردستانی ئیران له‌ لایه‌ن کاک شوانه‌ سه‌رده‌شتی
په‌یامی که‌مپه‌ینی یه‌کبوون له‌ لایه‌ن کاک که‌ریم فه‌رخه‌پوور
په‌یامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان /پژاک
په‌یامی هاوبه‌شی کۆمیتەکانی فینلاندی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی رۆژهه‌لاتی کوردستان له‌ لایه‌ن بەڕێز شه‌هین زاد ئه‌حمه‌د
بروسکەی پیرۆزبایی بزوتنەوەی دێموکراتیکی یارسان
لە نێوئاخنی بەرنامەکەدا گروپی هونەریی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان چەند سروودی دیکەی شۆرشگێرییان پێشکەش کرد کە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی ئامادەبوان بەرەوروو بوو. هەروەها خوێندنەوەی چەند پارچە شێعری شۆرشگێڕی لە نێوبڕی پەیامەکان دا، لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامەکەوە، رێورەسمەکەی رازاوەتر کرد.
بەشی دووهەمی رێورەسمی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ، بە دەنگی خۆش و بە جۆشی هونەرمەند فەرهاد ساڵحی و بە هاوڕێیەتی لاوانی موسیقاژەن ئازاد، پویا و نیما لە گەڵ شایی و هەڵپەڕکێی کوڕان و کچانی دڵ پڕ لە هەست رازایەوە کە تا کاتژمیر 12ی شه‌وی خایاند.
بۆ دیتنی وێنە هەواڵی ئەم رێورەسمە کلیک لێرە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1522 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact