. . . .


7 Aug 2010

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئیعترازی له‌ به‌ر ده‌م سفاڕه‌تی ڕێژیم له‌ پاری


كۆمیته‌ی‌ حیزبی دێموكراتی‌ كوردستان له‌ ولاَتی‌ فه‌ڕانسه‌ داوا له‌ سه‌رجه‌م چالاكان, خه‌باتگێڕان و ئازادیخوازان ده‌كا كه‌ له‌ئێعتڕاز به‌ گرتن ,كوشت و كوشتار و ئێعدام له‌ كوردستان و ئێران و هاوده‌ردی له‌ گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی‌, مه‌ده‌نی , مافی‌ مرۆڤ, كرێكاری‌ , ژنان و خوێندكاران ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 9ی‌ ئووت له‌ كاتژمێر 3تا6ی‌ دوانیوه‌ڕۆ له‌ گۆڕه‌پانی ئیێه‌نا له‌ به‌ر ده‌م سفاڕه‌تی ڕێژیم له‌ پاریس كۆببنه‌وه‌.
به‌شداری‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌ ئیعترازییه‌دا نیشانه‌ی‌ هاوده‌ردی‌ له‌ گه‌ڵ زیندانییان و بێزاری‌ له‌ ڕێژیمی‌ دوا كه‌و توو ودژه‌گه‌لیی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانه‌.
پێویسته‌ بگوترێ‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ئیعترازییه‌ هاوكات له‌ لایه‌ن یه‌كێتی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران له‌ فه‌ڕانسه‌ به‌ درووشمی‌ چالاكی‌ كرێكاری‌ ره‌زا شه‌هابی و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێن , به‌رێوه‌ده‌چێ.
شوێن : پاریس گۆره‌پانی ئیێه‌نا مێتڕۆی ئیێه‌نا خه‌تی‌ 6 و 9
Lieu : Place Iéna
M : ligne 9 Iéna/ ligne 6 Trocadéro

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 957 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact